نوچه‌نێت – تۆڕی هه‌واڵی عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، له 25ی ئه‌م مانگه گشتپرسیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ناوچانه بریتین له “شه‌نگال، به‌رتله، حه‌مدانیه، مه‌خمور، تلكێف، وانكێ، ره‌بیعه، عیازیه، باشیك، ئه‌لقوش، شێخان و زومار له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له دیاله‌ش هه‌ریه‌ك له خانه‌قین، گوڵاڵه و قه‌ره‌ته‌په، له سه‌لاحه‌دینیش جه‌باره و دوز خورماتوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌موو پارێزگای كه‌ركوك گشتپرسی ئه‌نجام ده‌درێت، جگه له‌و ناوچاته‌ی كه له‌ژێرده‌ستی داعشدان”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی “سندوقی ده‌نگدان له‌و ناوچانه داده‌نرێت، كه له‌ژێرده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدان، ئه‌وا هاوڵاتیه‌كانیان ده‌توانن له كه‌مپه‌كان و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بده‌ن.