نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
شیروان زرار، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 6-9-2017 رایگه‌یاند، تا ئێستا 8 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردبوو، كه هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی به‌شداری كردنی هه‌یه له چاودێری كردنی گشتپرسیدا، با ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
زرار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، 8 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمار كردووه، بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی دوای ته‌واو بوونی رێوشوێنه پێویسته‌كان و په‌سه‌ندكردنیان، ده‌توانن به‌شداری له چاودێری كردنی گشتپرسیدا بكه‌ن.
وا بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌دا گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، له 5ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه بانگه‌شه ده‌ستیپێكردووه و تا 22ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.