تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی به‌بێ گۆڕان په‌رله‌مان كارابكاته‌وه خۆ كوشتنی سیاسیه و ده‌شڵێت “له چه‌ند رۆژی داهاتوو گۆڕان له‌سه‌ر بایه‌تی ریفراندۆم هه‌ڵویستی خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/9/2017 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری سلێمانی بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ریفراندۆم كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كرده‌وه، بەگوێرەی زانیارییەکان هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریانداوە سبه‌ی پێنجشه‌ممه 7/9/2017 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سازبكرێت، دوابڕیاری یه‌كێتی رابگه‌یه‌ندرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یان هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گۆڕان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یدا بڕیاربدات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ئێستای په‌رله‌مان و گۆڕان، خۆكوشتنی سیاسییه بۆ یه‌كێتی و درێژه‌دانه به هه‌نگاوی په‌كخستنی په‌رله‌مان.
قاره‌مان قادر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پارتی كه ئیستا ده‌ڵێت، هیچ مه‌رجێكمان نه‌ماوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پیشترش هیچ مه‌رجێكی نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها داوای گۆرینی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌كرد، بۆیه پێش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێویسته كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت، بۆیه به‌بێ ئه‌و هه‌نگاوه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێسووده.
سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی به‌ڵی یان نه‌خێر له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌وه قاره‌مان قادر ده‌ڵێت “له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕان پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی چڕوپڕی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌كه، دوا بڕیاری خۆی له باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه و قسه‌ی كۆتای خۆمان بۆ رۆژی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم ده‌كه‌ین.