نوچەنێت
سه‌رۆكی پارتی لیبرال دیموكراتی روسیا رایدەگەیەنێت، روسیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، كه دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نێت. دەشڵێت “ته‌نیا ده‌ست له ململانێی نێوخۆتان هه‌ڵبگرن”.
ڤلادیمێر ژێرنۆڤسكی، سه‌رۆكی پارتی لیبرال دیموكراتی رووسیا كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یه‌تی له په‌رله‌مانی رووسیا (ئه‌نجومه‌نی دوما) و خاوه‌نی 39 كورسی په‌رله‌مانه، له‌لێدوانێكیدا بۆ(كوردستان 24) له‌باره‌ی گشتپرسییەوە رایگەیاند “ئێمه هه‌میشه پشتیوانیمان له كورد كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوویان هه‌بێت، كه زیاتر له 40 ملیۆن كه‌سن ئێستا گونجاوترین كاته بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ته‌نیا ده‌ست له ململانێی نێوخۆتان هه‌ڵبگرن”.
ژێرنۆڤسكی ئاماژە بەوە دەدات، کە ئێستا گونجاوترین كاته بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕوسیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، كه دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌نێت. دەشڵێت “ئێوه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و دراوسێی یه‌كترن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، سه‌ربه‌خۆیی خۆتان رابگه‌یەنن”.