ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: كه‌ركووك وه‌ك سه‌ره‌تان وایه
نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ركووك به سه‌ره‌تان وه‌سف ده‌كات، پێشیوایه جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق، له‌م كاته‌دا كارێكی نا واقیعییه.
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه عه‌لی باپیر ئه‌میرایه‌تی ده‌كات، له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری سڤیل، كه له ناوه‌رۆكی رێپۆرتاژێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه له عێراق، كه‌ركووك به سه‌ره‌تان وه‌سف ده‌كات، جیابوونه‌وه‌ش له عێراق به كارێكی ناعه‌قڵانی ده‌زانێت، رابه‌ر وتویه‌تی “سه‌ركردایه‌تی كورد كه باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، بۆ ترساندنی عه‌ره‌به، مردن پیشاندانه، خۆ به گه‌وره پیشاندانه، تامی زار بۆنكردنه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه كێشه‌شمان بۆ دروست ده‌كات، رقی عه‌ره‌ب ئه‌ستورتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه‌ش گفتیان پێدابن شتێكی تره، پێموانیه ئه‌وه‌ش هه‌بێت، كه‌واته: جارێ جیابوونه‌وه كارێكی واقیعی و گونجاو نییه، چاره‌سه‌ر نییه، كێشه‌كه قوڵتر ده‌كات، شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپا ده‌بێت، بارودۆخی كوردستان و عێراق تێك ده‌چێت. كه‌ركوك وه‌ك سه‌ره‌تانی لێ هاتووه, هه‌رچی لێ بكرێ چاره‌سه‌ر نییه، ده‌بێ هه‌روا بمێنێته‌وه، تا كاتێكی دیكه‌ی گونجاو و له‌بار، ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بین هی تریش له‌ده‌ست ده‌ده‌ین”.