بارزانی: ئەوانەی داوای دواخستنی گشتپرسی دەکەن بە دیلمان بدەنێ

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەڵامیان بۆ ئەوانەی داوای دواخستنی گشتپرسی لێدەکەن ئەوەیە، کە بە دیلی دیکە بدەنە گەلی کوردستان. دەشڵێت “هەر کاتێک سەربەخۆیی بەدەستهات ئەرکەکەم تەواو دەبێت”.

بە سەرپەرشتی ماسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هێز و لایەن سیاسییەکانی باشووری کوردستان بڕیاریانداوە، رۆژی 25-9-2017، گشتپرسی ئەنجام بدرێت. هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردۆتەوە، کە گشتپرسی لە وادەی دیارییکراوی خۆی ئەنجامدەدرێت و بەهیچ شێوەیەکیش دواناخرێت.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودی، کە لە کاژێر 7ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەکاتی سعودیە پەخش دەکرێت رایگەیاند: لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان “لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراسی، فیدراڵی رێککەوتین، بەڵام ئێستا لە دەوڵەتێکی ئایینی تائیفیدا دەژین”.

بارزانی ئاماژەی بەوە داوە “هەوڵێکی زۆرماندا تاوەکو نەگەینە بڕیاری گشتپرسی، ئەوانەشی داوای دواخستنی گشتپرسیمان لێدەکەن وەڵامەکەی ئەوەیە، کە بە دیلمان بدەنێ”.

بارزانی جەخت لەوە کردۆتەوە “ئامانجم بەدەستهێنانی سەربەخۆییە بۆ گەلەکەم، کاتێک ئەو ئامانجە بەدەستهات، ئەرکەکەم تەواو دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com