شنگال: شەش پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوە بریندار بوون

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە لە شنگال بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە بریندار بوون.

بەیانی رۆژی سێشەممە 5-9-2017، لە نزیک گوندی مشێرفەی سەر بە شنگال بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەکانی فەوجی کۆچۆدا تەقییەوە، بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان فەوجی کۆچۆ، سەر بە فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەیە، هەروەها برینی دوو لە بریندارەکان سەختە و ئەوانی دیکە تەنیا بە سووکی بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com