
نەزاد هادی دڵی لای کامێرایەو سەفین کانەبی دڵی لای راستیەتی
نوچەنێت
لەسەرەتای بەڕێوەچونی یاری کۆتایی جامی هەرێمەکان لەهەولێر، کە هەڵبژاردەی کوردستان، جامەکەی بەرزکردەوە، لەکاتی وتنی سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب، کە دەبوو دەستیان لەسەر دڵیان دابنێن، سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستی چەپی دادەنێت وەک بڵێی دڵی لای راستیەتی، لەو کاتی کە هەموو یاریزانەکان روویان لەپێشەوەی خۆیانەو سەریان بەرز راگرتووە بۆ وتنی سرودەکە، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێریش دڵی لای کامێرایە.