شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵکی بانە و هێزەکانی ئێران دەستیپێکرد

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی دیسەمبەر، خەڵکی بانە بە نیشانەی نارەزایی دەرىرین هەمبەر بە سیاسەتی کوشتاری کۆڵبەران،دەستیان دایە داخستنی دوکان و بازاڕ و هاوکات پەلاماری هێزە سەربازیەکان و بنکەی قائیم مەقامی شارەکەیان دا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی، کە بە ماڵپەرەکە گەیشتووە، ئێستا حکومەت نیزامی (باری نائاسایی) بە سەر شارەکەدا زاڵە و سێ ئۆتۆمبیل هێزە ئەمنیەکان تێکشکێندراون و باس لە بریندار بوونی چەند کەسێکیش دەکرێت.

هەروەها هێزەکانی رژێم بە گازی فرمیسک رێژ، پەلاماری خۆپیشنادەران دەدەن و خەڵکیشی بە بەردەوە وڵامیان دەدەنەوە.

ئەم خۆپیشنادانە دوای ئەوەی دێت، کە رۆژی رابردوو دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “قادر بەهرامی و حەیدەر فەرەجی” درانە بەر دەسترێژی گوللە و گیانیان لێ ئەستێندرا.

بە پێی زانیاریەکانی نوچەنێت، ئێستاش شەڕ و تێکهەڵچوون بەردەوامە و هاتووچۆ بە تەواوی قەدەغە کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com