نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، حزبەکەی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی گشتپرسی نییە و دەیەوێت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و دەشڵێت “هەڵوێستی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ گشتپرسی چاوەڕوانکراو بووە”.
پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 4-9-2017، وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی كۆبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، كه تیایدا دۆخی سیاسی هه‌رێم و پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ كرا، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە “كۆمه‌ڵ و گۆڕان جەختیان لەداوای دواخستنی گشتپرسی كردووه، بۆ كاتێكی گونجاو و له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەداواکەی کۆمەڵ و گۆڕان بۆ دواخستنی گشتپرسی بۆ کاتێکی دیاریکراو رایگەیاند: هەڵوێستی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ گشتپرسی چاوەڕوانکراو بووە و پێستریش ئەوەیان لێ چاوەڕوان دەکرا، بەڵام جێگای داخ و ئەسەفە، کە داوای دواخستنی دەکەن، پرسیارش لە کۆمەڵ گۆڕان دەکات و دەڵیت؟ “ئەگەر ئێستا کاتی گشتپرسی نییە، ئەی کەی کاتیەتی؟ چۆن ئەوان جورئەتی ئەوە دەکەن بەناوی جەماوەرەکەیانەوە دوای دواخستنی گشتپرسی بکەن و بڵێن ئێستا کاتی نییە، چونکە من دڵنیام هەزاران کەسی نیشتمانپەروەری جەماوەرەکەیان هەیە، کە دەنگ بە بەڵێ دەدات”.
شیلان جەعفەر گوتیشی “پارتی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی گشتپرسی نییە و دەیەوێت لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و پرۆسەیەکی سەرکەوتوو دەبێت، چونکە ئەمە پرسێکی نیشتمانییە و تەنها پەیوەندی بە پارتییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانەوە هەیە، کە لە 7ی حوزەیران بڕیاریان لەسەرداوە”.
پەرلەمانتارەکەی پارتی داوا لەخەڵکی کوردستان دەکات، کە رۆژی 25-9-2017 بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن و ئەو ئەرکە نیشتمانی و یاسایییەی لەسەر شانیانە جێبەجێی بکەن، چونکە ئەمە تاکە دەرفەتە لەبەردەستی ئێمەی خەڵکی کوردستان.