بزانە ئەمەل حجازی چ بریارێک دەدات

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی، ئەمەل حجازی، لە پیگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک” واز هێنان لە هونەر رادەگەیەنێت” 

حجازی، لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان” رایگەیاند کە ” ماوەیەکی زۆرە  لەگەڵ خۆی روبەروو دەبێتەوە بۆ ئەوەی چ بریارێک بدات بەرامبەر بەو عشقەی لە دڵیدا هەیە بۆ هونەرەکەی و نزیک بێتەوە لە خودا، بۆیە بەردەوام داوا لە خودای گەورە دەکات کە هیدایەتی بدات بۆ ئەوەی یەکلا بێتەوە لە بریاردان”

ئەمەل ، لە پێگەکەی خۆی نوسیوەیەتی و دەڵێت” خودای گەورە ماوەیەکی زۆرە لەناخمدا هەست بە ئازار دەکەم کە عەشقم بۆ هونەرەکەم زۆر زیاترە لە هەرشتێکی تر، بەڵام  هێزێکیش وای لێ دەکردم کە بریار بدەم واز لە هەموو شت بێنم”

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت”خودایە زۆر سوپاس کە دواجار یارمەتیت دام، بتوانم واز لە هونەر بێنم و روو لە خودا بکەم و داواکارم بەتەواوی هیدایەتم بدەیت “.

ئەمەل، ئەوەشی خستە روو کە” ئەو لەئێستادا بەو بریارە زۆر دڵخۆشە هەست بە ئارامی دەکات و لەو رووبەروبونەوەی کە ناخی گرتبوو، هەر بۆیە بریار دەدات کە بەیەکجاری واز لە هونەر بێنێت و ببێت بە باڵا پۆش”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com