نوچەنێت
بەپێی ئەو وادەیەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دیاریکردووە، ئەمڕۆ بانگەشە بۆ گشتپرسی دەستیپێکرد و 18 رۆژە و تاوەکو 22ی مانگ بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 5-9-2017، پارت و قەوارە سیاسییەکان و خەڵک دەتوانن بانگەشە بۆ گشتپرسی بکەن، تاوەکو ئێستاش 9 قەوارە و رێکخراو خۆیان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە تۆمارکردووە.
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن، زیاتر لە 5 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 46 هەزار سندوقی دەنگدانیش بۆ پرۆسەکە ئامادەکراون.