تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆم ئه‌مڕۆ بكرێت باشتره له سبه‌ینێ و ده‌شڵێت “یه‌كگرتوو داوای دواخستنی هه‌لبژاردنه‌كانی نه‌كردووه و ده‌بێت له‌كاتی خۆی دا بكرێت”.
ڕۆژی 7/6/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و پیكهاته‌كانی كوردستان بێجگه له ( گۆران و كۆمه‌ل) بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندرمی و خه‌لكی كوردستان درا و هه‌ر له‌و كۆبونه‌ویه‌دا بڕیار درا ڕۆژی 25/9/2017 وه‌ك ڕۆژی راپرسی و ریفراندۆم دیاری بكریت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به مه‌رسومێكی هه‌ریمی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان ڕاسپیردرا ئاماده‌كاری پیویست بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌كه بكات، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مانی كوردستان درا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی داواكاری یه‌كێتی و یه‌كگرتوو بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كگرتوو به هیچ شێوه‌یه‌ك به فه‌رمی و نا فه‌رمی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌كردووه، به‌ڵكوو پێمانوایه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ناو فه‌راغێكی تری یاساییه‌وه.
سه‌باره‌ت به دواكاری بۆ دواخستنی ریفراندۆم له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵه‌وه حاجی كاروان گوتی “ریفراندوم له پرسێكی ناوخۆییه‌وه بۆته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و دواخستنی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نییه.
حاجی كاروان ده‌شڵێت، ریفراندۆم ئه‌مڕۆ بكریت یان سبه‌ی هه‌ر یه‌ك شته، بۆیه پێویسته ئه‌م ریفراندۆمه دوانه‌خرێت و له كاتی خۆی دا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ناوبراو گوتی “ئێمه له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه، دوا قسه‌ی خۆمان بۆ كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی بەجێده‌هێڵین.