
کۆبونەوەکەی هەولێر وەڵامی تاڵەبانی دەداتەوە: داوای سەندنەوەی متمانە لە مالیکی رێژەی قانونی تەواوکردووە
نوچەنێت
لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆی هەولێر، ئەو لایەنە عێراقیانەی کە داوای سەندنەوەی متمانە لە مالیکی دەکەن، وەڵامی تاڵەبانی دەدەنەوەو رایدەگەیەنن کە ئەو پەڕلەمانتارانەی واژۆی سەندنەوەی متمانەیان لەمالیکی کردووە، رێژەی قانونی تەواوکردووە.
دوای ئەوە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، داوای سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیکی نیسابی قانونی تەواو نەکردووە، بۆیە ئەو داوایە بەرزناکرێتەوە بۆ پەڕلەمانی عێراق.
ئەمرۆ هه‌رسێ لایه‌نی هاوپه‌یمانی كوردستان و عیراقیه و ره‌وتی سه‌در، لە هەولێر کۆبونەوەو لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەکەدا رایانگەیاند”كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری دا په‌یامێكی روونكردنه‌وه‌دار ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار بكرێت و تێیدا جه‌خت له دروستی ئیمزای ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هاوكات ژماره‌ی پێویستی ده‌ستووریی بۆ متمانه لێ سه‌ندنه‌وه ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ده‌بێت هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاندید ده‌كرێت له هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێت”
راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه
لایه‌نه‌كانی دیداری راوێژكاریی هه‌ولێر ـ نه‌جه‌ف رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2012 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا و بۆ دوایه‌مین پێشهاته سیاسییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌یه ته‌رخان كرا.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆشش و هه‌نگاوی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان به پشت به‌ستن به هه‌موو میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان و ڕێ خۆش كردن تا بخرێته واری جێبه‌جێكردن كرده‌وه .
له‌م رووه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به داخ و ئه‌سه‌فه‌وه تێبینی ئه‌و هه‌نگاو و ته‌گبیره نادروستانه‌ی كرد كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تیمه‌كه‌ی بۆ شكست پێهێنانی هه‌وڵه ده‌ستوورییه‌كان گرتیانه به‌ر كه بۆ چاككردنی ره‌وشی سیاسی و سنووردانان بۆ تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندن و گۆڕینی ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی دیموكراسی ده‌درێن، له‌وانه‌یش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جموجۆڵه بۆ ناو شه‌قام له رێگه‌ی جووڵاندن و هاندانه‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یش كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه په‌رله‌مانییه‌كان له چوارچێوه یاساییه‌كانه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌وی له به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت كرده‌وه و هاوكات لێپرسینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه له هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و مافی كاركردنیان به‌پێی بۆچوون و بیروڕاكانیاندا كراوه و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و فشارانه‌ی كه چه‌ندین شێواز به‌رامبه‌ریان به‌كارهێنراون.
كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری دا په‌یامێكی روونكردنه‌وه‌دار ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار بكرێت و تێیدا جه‌خت له دروستی ئیمزای ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هاوكات ژماره‌ی پێویستی ده‌ستووریی بۆ متمانه لێ سه‌ندنه‌وه ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ده‌بێت هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاندید ده‌كرێت له هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێت.