داناغاز بەهۆی رێککەوتنی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشکەکانی بەرزدەبێتەوە

0

نوچەنێت-رووداو

کۆمپانیای داناگاز لەکاتی کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی ئەبوزەبی، بەهای پشکەکانی بەرێژەی 14.1٪ بەرزبووەوە کە بەرزبوونەوەی ئەو پشکانەی بۆ رێککەوتنەکەی نێوان ئەو کۆمپانیایە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

بە تەنیا دوای چەند خولەکێک لە کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی ئەبوزەبی، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای داناگاز بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

هەفتەی رابردوو ، کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە رێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکەی نێوانیان.

بەپێی ئەو رێککەوتنە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 600 ملیۆن دۆلار دەستبەجێ دەداتە کۆمپانیای داناگاز و 400 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ تەرخان دەکات بۆ ئەوەی لە کێڵگەکانی چەمچەماڵ و کۆرمۆر، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بە رێژەی سەدا 160 بەرزبکاتەوە بۆ رۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها پرسی حەقدەستە کەڵەکەبووەکانی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی و دی ئێن ئۆی نەرویجی چارەسەرکرد و ئەو دوو کۆمپانیایە لە بڕی زیادکردنی پشکەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکاندا، لە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرزی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشبوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com