وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیشتە هەولێر

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیشتە هەولێر و بەفەرمی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گشتپرسی بە بەرپرسانی کورد دەگەیەنێ. فەلاح مستەفا گوتی “هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی لەگەڵ بەریتانیا پەرە بە پەیوەندی دۆستانەی بدات”.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 3-9-2017، ئەلیستەر بێرد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەلیستەر بێرد لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای کورد کۆدەبێتەوە. ناوبراو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فەلاح مستەفا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا پرسی گشتپرسی و روانگەی حکومەتی بەریتانیا لەبارەی پرۆسەکە لەگەڵ بەرپرسانی کورد تاوتوێ دەکات.

هاوکات فەلاح مستەفا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی لەگەڵ بەریتانیا پەرە بە پەیوەندی دۆستانەی بدات، ستایشی رۆڵی بەریتانیاشی کرد لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و ئاوارەکاندا. 

ئەلیستەر بێرد پێنجەم جارە وەکو وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمجارەش چوار ملیۆن پاوەنی بەریتانی، وەک هاوکاری بۆ ئاوارەکان هێناون. پێشتر بەریتانیا بەبڕی زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەنی بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەرەکانی شەڕ خەرج کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com