نوچە.نێت
ماوەیەک لەمەوبەر بە پپێی هەواڵەکانی ماڵپەری” temiz” تورکی،هونەرمەندی بەناوبگی تورک توبا بیوکستون، بەهۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ گەورە بازرگان ئێڤریجان، لەلایەن یونسیفەوە، لەپێگەکەی وەک باڵوێزی و کاری خێرخوازی دورخرایەوە، هونەرمەند سیرینا ساریکا لە جێگەی ئەو دانرا.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوەی ناوبراوو، دوای جیابونەوەی توبا، لەگەڵ هاوسەری پێشوی ئۆنور سایلاک، سایلاک بۆ ئەوەی پەروەردەکردن و بەخێوکردنی منداڵەکانی لە ئەستۆ بگرێت لە دادگا سکاڵا لەسەر توبا تۆماردەکات، چونکە سایلاک پێی وایە توبا ،بەهۆی پەیوەندی خۆشەویستیەوە وەک پێویست ئاگای لە کچەکانی “مایا و توبراک” نەبوە.
سەرچاوەی ناوبراو ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ” توبا لە گەشتێکی هاوین، لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک، لەگەڵ خۆشەویستەکەی کە بازرگانێکی گەورەیە بەناوی”ئوموت ئێڤریجان”، دەبینرێت، لەوکاتەدا هاوڵاتیەکی عەرەب چەند وێنەیەکیان دەگرێت، بەڵام توبا دەست بەجێ دەچێتە لای خانمە عەرەبەکە و داوای لێ دەکات کە ئەوە کارێکی خراپە ئەنجامی داوە، دەبێت وێنەکان بسرێتەوە. لەوکاتەدا ئوموت، دەگاتە لای توبا، کێشە دروست دەکات لەگەڵ هاوڵاتیە عەرەبەکە، هەر بۆیە توبا بەناچاری بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت توشی شەرمەزاری نەبێت، وێنەی خانمە عەرەبەکە و مناڵەکەی و خۆشەویستەکەی پێکەوە دەگرێت، هەموو شت دەست بەجێ چارەسەر دەکات.