نوچهنێت – كهركوك ناو
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوی فەرمی وەڵامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و یەکە ئیدارییەکانی تر لە قەزا و ناحییەکانی ناوچە جێناكۆكهكانی داوهتهوه، لەبارەى داواکارییان بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە ناوچەکانیان.
هەندرێن محەمەد، سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ (کەرکوک ناو)، گوتی “نوسراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و تەواوی قەزاو ناحییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان “ناوچەى جێناکۆک”یان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانى راپرسی لە شارو ناوچەکانیان”.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم، چوارشەممەى رابردوو 30-8ـ2017، داواکارییەکانیان قبووڵکردووە و جەختیان کردووهتەوە “ئامادەکاری تەواو دەکەین بۆ ئەنجامدانى راپرسی لەسەر داواکاری ئەنجومەنى پارێزگای کەرکوک، قەزا و ناحییەکانى تری ناوچەى جێناکۆک لە شەنگالەوە تا دەگاتە جەلەولا و مەندەلی”، بەوتەى هندرێن محەمەد.
هەندرێن محەمەد گوتیشی “پێنج بۆ شەش هەزار سندوقی دەنگدان لە ناوچەى جێناکۆک دادەنرێت”.