نوچەنێت
كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “رۆژی سێشه‌ممه 5-9-2017، بانگه‌شه‌كردن بۆ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تا 22-9-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە راگه‌یەنراوی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادن و راپرسی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە، هەر کەسێک بەر لە رۆژی دیاریکراودا دەست بە بانگەشە بکات، رووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێتەوە، بەپێی پەیڕەو ورێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی.
