نوچەنێت
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق رایدەگەیەنێت، پێم وانییه تاوەکو 20 ساڵی دیكه له سوریا دەوڵەتی كوردستان دابمه‌زرێت. دەشڵێت “لە ئەگەری رێکنەکەوتن، ئه‌سته‌مه بارزانی له بڕیاری گشت‌پرسیی پاشگه‌ز ببێته‌وه”.
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق، له چاوپێکەوتنێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئاژانسی “هابه‌ر تورك”، له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی رۆژئاڤای كوردستان رایگه‌یاند “پێم وانییه تاوەکو 20 ساڵی دیكه، له سوریا ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێت. چونكه پێكهاته‌ی جوگرافی و جیاوازی ئایدۆلۆژییه‌كان ئاڵۆزه و، له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراق جیاوازی زۆری هه‌یه”.
خه‌لیلزاد له‌باره‌ی گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان گوتی “لای هه‌مووان ئاشكرایه، كورد به‌ره‌و ئامانجی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن له دانوستاندن. ئه‌گه‌ر نه‌سازێن و رێكنه‌كه‌ون، كوردستان به‌ره‌و گشت‌پرسیی ده‌چێت. بارزانی واده‌ی 25ی ئه‌یلوولی دیاریكردووه، كه ئه‌مه‌شیان مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه”.
خه‌لیلزاد دەڵێت “پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، به‌غدا و هه‌ولێر رێكنه‌كه‌ون، ئه‌سته‌مه بارزانی له بڕیاری گشت‌پرسیی پاشگه‌ز ببێته‌وه. به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم، بارزانی ئاماژه به‌دواخستنی گشتپرسی ده‌دات. دیاره شتێك له ئارادایه و باس و خواس له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس كراوه”.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی توركیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان گوتی “ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گشتپرسی بكرێت، بۆ رۆژی دواتر سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یەندرێت. رێسا و میكانیزم و رێوشوێنی تایبه‌ت به‌م بواره هه‌یه و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كرێت. گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراق بپارێزن. له كۆتاییدا پێویسته باشترین بژارده هەڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچێت”.