نوچەنێت
گوته‌بێژى وه‌اره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا، پێنج هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستی وازیان له‌كاره‌كانیان له نێو فه‌رمانگه‌كان هێناوه.
د.خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند “له ساڵى 2014 ه‌وه تا ئێستا، به‌هۆى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى بێ موچه و گواستنه‌وه بۆ شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق و ده‌وام نه‌كردن و سزادانیان و چه‌ند هۆكارێكی دیكه، پێنج هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارگێری نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وازیان له‌كارهێناوه”.
د.خاڵس قادر دەڵێت “هه‌رچه‌نده تا راده‌یه‌ك بۆشاییه‌كى له‌بوارى ته‌ندروستى درووستكردووه، به‌ڵام هه‌وڵمانداوه له ڕێگه‌ى دابینكردنى ده‌رماڵه‌ى هاندان و وه‌رگرتنى كارمه‌ندى ته‌ندروستى خۆبه‌خش و جێبه‌جێكردنى پلانى دامه‌زراندنى دوو هه‌زار ده‌رچووى كۆلێژى پزیشکییه‌وه، كاریگه‌رى ئه‌و كێشه‌یه تا راده‌یه‌ك كه‌م بكه‌ینه‌وه”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچى زووه سیسته‌مى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بار و گوزه‌رانیان باش بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى دیكه له كه‌رتی ته‌ندروستى و كه‌رته‌كانى دیكه درووست نه‌بێت.