نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
ئومێد سه‌باح، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی شه‌ممه دووپاتی كرده‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه پێیان ده‌گوترێت جێناكۆك، ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ به‌شداری كردن له گشتپرسی 25ی ئه‌م مانگه.
ئومێد سه‌باح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ به‌شداری كردن له گشتپرسیدا”. گوتیشی “كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم”.
سه‌باح گوتیشی “كۆمسیۆن دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گشتپرسی به شێوه‌یه‌كی باش”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد “هه‌ماهه‌نگیه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆ دابین كردنی ئاماده‌كاری ئیداری و ئه‌منی له‌و ناوچانه، پێشمه‌رگه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هه‌بێت، گشتپرسی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت”.