
لەتەمەنی 97 ساڵیدا بڕوانامەی دواناوەندی وەرگرت
ئالان عومەر. نوچەنێت
ئان کۆلاجیوفانی، ناوی ئەو ژنە ئەمریکیەیە کە توانی لە تەمەنی ٩٧ سالیدا و دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ دابڕان لەخوێندن، بروا نامەی دوا ناوەندی بەدەست بێنێت.
کچێکی ئەو ژنە تەمەن ٩٧ ساڵە لەبارەی ئارەزووەکانی دایکیەوە بۆ خوێندن وتی”ئەوکاتەی کە دایکم وازی لە خوێندن هێنا ئابوری خراپ بووەو ئیشکردن گرنگتر بووە لەخوێندن”. هەروەها وتیشی “دایکم هەرچەندە ئارەزوی تەواوکردنی خوێندنی هەبووە، بەڵام باوکی چی پێوتووە پێی هەستاوەو جێبەجێ کردووە” .
بەرێوبەری قوتابخانەکەش دەڵێت”دەبو لە ساڵی ١٩٣٤ ئانی تەمەن ٩٧ ساڵ بروانامەی دواناوەندی وەربگرتایە، چونکە ئەوکات ئان قوتابی دواناوەندی بوو”.
ئانی تەمەن ٩٧ ساڵیش خۆشحاڵە بەوەی خوێندنی دواناوەندی تەواوکردووە، بە خۆشحاڵیەوە وتویەتی”ئەگەرچی باوکم نەماوە بەڵام ئێستا خۆشحاڵە بە دەرچونم”.
ئان لە ساڵانی ١٩٣٠ و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بەهۆی باردۆخی خراپی ئابورییەوە وازی لەخوێندن هێناوە، تا هاوکاری باوکی بکات لەکارکردن و بەڕێوەبردنی خێزانەکەیدا.