نوچە.نێت
بە پێی سەرچاوەیەک نزیک لە هونەرمەندی ئەمریکی براد بیت، ئاشکرایدەکات کە ” براد بیت دەست بە ژیانێکی نوێ دەکات و بەنیازی گەرانەوە نیە بۆ لای ئەنجلینا جولی”
هەر بەپێی ئەو سەرچاوە، ماوەیەک لەمەوبەر دەنگۆیەک هەبوو کە براد بیت بەنیازی گەرانەوە بوە بۆ لای جولی، بەڵام بیت، رەتی دەکاتەوە ئەو بەنیازی گەرانەوە بیت، چونکە ئەو لەئێستادا لە پەیوەندی نوێدایە”
لەلایەکی تر سەرچاوەیەکی نزیک لە جولییش ئاماژەی بەوە کردوە کە” گوایا جولی ، براد بیت قبوڵ دەکاتەوە وەکو هاوسەر بگەرێتەوە بۆ لای بەمەرجێک داوای لێبوردن بکات”
شایەنی باسە، هەردوو هونەرمەند خاوەنی ٦ مناڵن، لە ٢٠١٦ بەهۆی هەڵسوکەوتی خراپی براد بیت بەرامبەر بەمناڵەکانی جولی لە دادگا داوای جیابونەوەی کرد، هەربۆیە ئەم هەواڵانە چەندین دەنگۆی نەخوازراوی بەدوای خۆیدا هێنا.

