نوچەنێت-ئاژانسەکان
توێژه‌رێكى سیاسی ئیسرائیلی، نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ى گه‌لى كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه پێویستییه‌كى مێژووییه گه‌لى كورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆى. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان له ئیسرائیله‌وه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
د. ئیدی كۆهین، توێژه‌ری سیاسی و نووسه‌ر و چالاكوانى مافى مرۆڤ، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا نامه‌یه‌ك بۆ گه‌لى كوردستان ده‌نێرێت و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر جاران ته‌نها شاخ و كێوه‌كان دۆستى كورد بوون، ئێستا گه‌لى كورد له‌هه‌موو جیهاندا دۆستى هه‌یه”.
ئه‌و توێژه‌ره، وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێده‌دات، نامه‌كه‌ى له ته‌ل ئه‌بیب_ى پایته‌ختى ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ى گه‌لى كورد له سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و كه‌ركووك و زاخۆ و شنگال و ته‌واوىشاره كوردستانییه‌كان ده‌كات و، ده‌ڵێت: “باب و باپیرانتان سه‌ریان نایه‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌م ساته مێژووییه‌یان ده‌كرد، به‌ڵێ ئه‌ى گه‌لى كورد زه‌نگى سه‌ربه‌خۆیی لێیدا، به(به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن”.
كۆهین داواش ده‌كات، بۆ ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و ئازاد، هه‌مووان له ڕۆژی ڕیفراندۆمدا به (به‌ڵێ) ده‌نگ بده‌ن، ده‌شڵێت: “ئێمه له ئیسرائیل پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین، پێویستییه‌كی مێژووییه كه ئێوه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێت”.