نوچه‌نێت- به‌غدادیه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنان، به نزیكه‌كانی خۆی گوتووه، مالیكی ئه‌وی له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا تێوه‌گلاندوه. مالیكی پێشیگوتووه، كه ئه‌مه كاریگه‌ری بۆسه‌ر عێراق نابێت، نه‌سروڵڵاش پێیوابووه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌م كاره رازین، به‌و پێیه‌ی مالیكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقه، به‌ڵام دواتر نه‌سروڵڵا بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه مالیكی تاكلایه‌نه ره‌فتاری كردووه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق و حكومه‌ت.
كه‌واته بۆچی مالیكی ئه‌م كاره‌ی كرد؟
ئه‌وانه‌ی دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ چاویان به مالیكی كه‌وتووه، له دۆخێكی هیستریایی توندا بینیویانه، هه‌میشه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زار بووه، كه چۆن سوپای عێراق توانیویه‌تی موسڵ كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا سوپای عێراق یه‌كیك بوو له خاڵه‌كانی شكستی مالیكی، به فه‌رمانداری كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه وڵاتیان به‌ره‌و ئاقاری له‌ناوچوون برد و موسڵی راده‌ستی داعش كرد، ئه‌مه‌ش ده‌رگای تۆمه‌تبار كردنی به خیانه‌ت و ده‌ستخه‌ڕۆ كردنی گه‌لی عێراق و هێزه چه‌كداره‌كان كرده‌وه.
مالیكی ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه كرد له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه تۆمه‌تباری ده‌كردن به هه‌وڵدان بۆ لاواز كردنی عێراق، به‌جۆرێك داوای بینینی باڵیۆزی توركیای كرد له به‌غدا، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵی كۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركه‌كان و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی، كه ئه‌و پێشوازی له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات له خاكی عێراقدا و هه‌ر ئه‌و بووه هانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیای داوه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كاته‌ی، كه سه‌رۆكوه‌زیران بووه، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆیدا بڕیارێكی ده‌ركرد، كه په‌كه‌كه‌ی به تیرۆرست ناساند، ئه‌مه‌ش له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بووه، به‌ڵام پێده‌چێت توركه‌كان قه‌ناعه‌تیان به هه‌وڵه‌كانی مالیكی نه‌بوو بۆ دووباره بانگه‌شه كردن بۆخۆی.
هه‌روه‌ها مالیكی داوای بینینی باڵیۆزی ئه‌مریكای كرد و چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ باڵیۆز و به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری به نهێنی كۆبووه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كان لایه‌نی ئه‌مریكی ئاشكرای كردن، مالیكی به ئه‌مریكیه‌كانی گوت، كه ئه‌و ده‌توانێت پشتیوانی له بوونی ئه‌مریكا بكات له عێراق، به‌و پێیه‌ی، كه دوای هاتنی داعش ئه‌و داوای له ئه‌مریكیه‌كان كردووه بێنه‌وه عێراق.
كاتێك ئه‌مریكیه‌كان زانیان مالیكی بانگه‌شه بۆخۆی ده‌كات و ده‌یه‌وێت دووباره له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا خۆی ده‌ربخاته‌وه، ئه‌وانیش ئه‌م هه‌لەیان قۆسته‌وه و داوایان لێ‌كرد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، رازی بكات به‌وه‌ی داعش له سنوری لوبنان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دووربخاته‌وه، بۆیه‌ش مالیكی په‌یوه‌ندی به حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵاوه كردووه و پێی گوتووه، كه داعش مه‌ترسییه بۆسه‌ریان و باشتر وایه له سنوری خۆیان دووری بخه‌نه‌وه و بیانهێننه سه‌ر سنوری عێراق، نه‌سروڵڵاش پێیوابووه، كه ئه‌مه ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ره، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه مالیكی فێڵی لێكردووه و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عێراقی لێ ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئامانجی مالیكی له‌م كاره‌دا، تێكدانی دۆخی عێراق و رێگه‌دان به داعشه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی، كه زۆرینه‌یان له ئه‌لبوكه‌ماله‌وه بۆ قائیم دێن، كه ده‌بێته هۆی پشێوی ئه‌منی و سه‌ربازی، ئه‌مه‌ش مالیكی به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆی بهێنێته پێشه‌وه و خۆی له‌و دۆخه رزگار بكات، كه سێ ساڵ له‌مه‌وپێش به ریگه‌دان به داعش بۆ هاتنه ناو عێراق تۆمه‌تبار كرا، بڵام جادوه‌كه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا شكایه‌وه.