نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك، رۆژی پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوی له نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك راگه‌یاند. گوتیشی “بارزانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی، كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پێشكه‌ش كرابوو”.
سه‌ڵاح ده‌لۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك و گه‌رمیان گوتی، وا بڕیاره بارزانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك كۆببێته‌وه و باسی چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بكرێت.
ده‌لۆ گوتیشی، ته‌وه‌ره‌كان بریتین له به‌رده‌وامیدان به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له كورد، عه‌ره‌ب و توركمان، به پاراستنیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، كه ئاسایش و ئارامییان له شاره‌كه‌دا دابین كردووه. هه‌روه‌ها به‌شداری پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له پرۆسه‌ی گشتپرسیدا، به‌بێ گوێدانه ئینتمای حزبی، هه‌روه‌ها گرنگیدان به پێكهاته جیاوازه‌كانی شاره‌كه له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا، به‌جۆرێك ده‌بێت پشكی خۆیان هه‌بێت له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا، دوا ته‌وه‌ریش وه‌رگرتنی گه‌نجانی ئه‌و پێكهاتانه‌یه له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا.
ده‌لۆ گوتیشی، ئه‌م داواكارییانه دراونه‌ته نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك گفتوگۆیان له‌باره‌یەوه ده‌كرێت.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری به‌شداری كردنی پارێزگای كه‌ركوكی له گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌سه‌ند كرد، كه وا بڕیاره له 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت.