
موبارەک گیانی لەدەستدا
نوچەنێت
ئاژانسەکانی هەواڵ لهزاری سهرچاوهیهكی ئاگادارەوە بڵاوی كردهوه كه حوسنی موبارهك گیانی لهدهستداوه.
ساڵی پار موبارەک بەهۆی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی میسرو دوای ٣٣ ساڵ لە سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە وازی لە دەسەڵات هێنا، لهدواین پرۆسەکانی دادگایکردنی بەتۆمەتی کوشتنی کوشتنی خۆپیشاندەران لە سەرەتای ئەم مانگە لهلایهن دادگهی میسرەوه بڕای سزای زیندانی ههتاههتایی بهسهردا درا.
بەپێی ئەو سەرچاوەش کە گیان لەدەستدانی موبارەکی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو بڕیارەوە موبارەک بهتهواوی باری تهندروستی تێكچووەو، ئهمڕۆ بههۆی وهستانی دڵهوه گیانی لەدەستدا.
بەڵام چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ مردنی موبارەک رەتدەکەنەوەو رایدەگەیەنن موبارەک گیانی لەدەست نەداوە بەڵکو باری تەندروستی تێکچووە و چەند جارێک لەهۆشی خۆی چووە، بۆ مەبەستی رەتکردنەوەی هەواڵی مردنەکەشی رێگە بەهاوسەرەکەی دراوە بیبینێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە عەرەبییەکان، لەکاتی تكچوونی باری تەندروستی موبارەکدا لەناو مەجلیسی سەربازی میسردا، دوو را دروست بووە، یەکەمیان پێیانوایە کە بەهۆی ئەوەی موبارەک وەک سەرکردەیەکی سەربازی بەشداری جەنگەکانی کردووە و هەڵگری مەدالیای ئازایەتیە، دەبێت لەرێورەسمێکی شایستەی سەربازیدا بەرێبکرێت و هەندێکیش پێیان وایە ئەوە لەدژی دواین بڕیاری دادگایە کە بەسەریدا سەپێنرا، بۆیە ئەیانەوێ هەر وەک زیندانێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ رێورەسمی بەخاکسپاردنی بکرێت.