نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند “دەبێت بە یەکڕیزی خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە بکەین”.
رۆژی 31-8-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و پیرۆزبای خۆی ئاراستەی سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و تەواوی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا رایدەگەیێنێت “یه‌كێتى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و هاوكاریى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان، رێگه‌ى گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان نزیكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه هیوادارم هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانى كوردستان هه‌ستیاریى دۆخه‌كه و گرنگی پێكه‌وه كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خۆمان بۆ قۆناخى داهاتوو ئاماده بكه‌ین”.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنى قوربان سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌زى شه‌هیدان، ئینجا له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. له‌م جه‌ژنه‌دا كاتێك شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نه‌وێنین، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك جه‌ژن به خۆشى و كامه‌رانى و له ئارامى و سه‌قامگیریدا به‌سه‌ر به‌رن و ببێته هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان.
جه‌ژنى قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه هێشتا كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌رن و ده‌ره‌نجامى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى ڕووبه‌ڕووى كوردستان بوونه‌ته‌وه دۆخێكى نه‌خوازراویان دروست كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوایه‌كى گه‌وره بۆ گه‌یشتن به ئاوات و مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان له ئاسۆدا به‌دى ده‌كرێت و دواى ساڵانێكى زۆرى خه‌بات و قوربانیدان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ى مافه‌كانى هه‌نگاو ده‌نێت.
یه‌كێتى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و هاوكاریى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان، ڕێگه‌ى گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان نزیكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه هیوادارم هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانى كوردستان هه‌ستیاریى دۆخه‌كه و گرنگیى پێكه‌وه كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خۆمان بۆ قۆناغى داهاتوو ئاماده بكه‌ین.
جه‌ژنێكى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ى گه‌لى كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووى له سایه‌ى كوردستانێكى گه‌یشتوو به ته‌واوى مافه‌كانى و دوور له شه‌ڕ و تیرۆر و ئاڵۆزى بكاته‌وه و هه‌موو خوشك و بریانمان له ئاواره و په‌نابه‌رانى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان به سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و زێدى خۆیان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31/8/2017