نەجمەدین کەریم: هیچ وڵاتێک بۆی نییە دەست بخانە ناو کاروباری کەرکوک

0

نوچەنێت

پارێزگاری کەرکوك رایدەگەیەنێت، هیچ وڵاتێک بۆی نییە دەست بخانە ناو کاروباری کەرکوک، ئەوی پێمان باشبێت بۆ خەڵکی کەرکوك دەیکەین و دەشڵێت “گشتپرسی مافێكی یاسایی خۆمانە و بۆ قایل كردن، بەرتیل بە كەس نادەیەن”.

رۆژی چوارشەممە 30-8-2017 د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوك لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بۆ بەشداریکردن لە گشتپرسی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەمە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگایە و بۆی هەیە بڕیار لەسەر ئەم جۆرە کارانە دەربکات، هیچ وڵاتێکیش بۆی نییە دەست بخانە ناو کاروباری کەرکوک، هەموو جۆرە قسەو تۆمەتێکیش رەتدەکەینەوە، ئێمە لێرە کاری خۆمان دەکەین، ئەوی پێمان باشبێت بۆ خەڵکی کەرکوك و خەڵکی کوردستان دەیکەین، ئەوەشی قسەدەکات با بۆ خۆی هەر قسەبکات”.

پارێزگاری كەركوك لەبارەی ھەڵوێستی بەرەی توركمانی لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لە كەركوك دەڵێت “بەداخەوە بەرەی توركمانی لەجیاتی ئەوەی ئیش بۆ خەڵكی كەركوك بکات، بەتایبەتی خەڵکی توركمان، ھەوڵی دروستکردنی جیاوازی لەنێوان خەڵكی شارەکە دەدات، ھیوادرین بیر لە داھاتووی خەڵك بكەن و كەس ھاننەدەن بۆ ئەوەی شتی خراپ رووبدات”.

نەجمەدین کەریم گوتیشی “مەرج نییە ئەوەی لە بەرەی توركمانی نەبێت توركمان نەبێ، زۆربەی خەڵكی توركمان ئەندامی ھیچ حزبێك نییە و كاسبن دەیانەوێت لەبارودۆخێكی ئارامدا بژین و خزمەتگوزاریان ھەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com