تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، بڕیاردراوه هاورده‌ی سووته‌مه‌نی به‌پێی ستانداردی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30-8-2017، جێگر و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له هاورده‌ی سووته‌مه‌نی خراپ و ئه‌و ته‌نكه‌ره به‌نزینه ژه‌هراویانه‌ی، كه به پێێ زانیارییه‌كان، ژماره‌یان 100 تانكه‌ره و له‌سه‌ر سنورن بۆ هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ عومه‌ر قه‌ڵادزێی، له بری پارێزگاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حموود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ئامانجی كۆبونه‌وه‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگار ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ توندوتۆڵكردنی سنوره‌كان بۆ رێگه‌گرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و سوته‌مه‌نیانه‌ی، كه ژه‌هراوین و خراپن. هەروەها پارێزگار به رێزه‌وه بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت هاورده‌ی سووته‌مه‌نی له ستانداردی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بێته خواره‌وه.
مه‌هدی مه‌حموود ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پارێزگاری سلێمانی بڕیاری داوه هه‌ر تانكه‌رێكی خراپ بوو، كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی سزادانی كۆمپانیاكانی هاورده‌كاری به‌نزینی خراپ، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی، راگرتنی ئه‌و ته‌نكه‌رانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر سنوره‌كان خۆی له خۆی دا سزادانه، چونكه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كرێی ئه‌و ته‌نكه‌رانه له‌سه‌ر كۆمپانیای هاورده‌كار ده‌كه‌وێت.