تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سەرۆکی لیژنه‌ی ووزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لێكۆڵینه‌وه له به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلیمانی ده‌كات. ده‌شڵێت “ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێكی كه‌مته‌رخه‌م له كاره‌كه‌ی دووربخاته‌وه”.
له ماوه‌ی رابردوو له سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆ چه‌ندین جار ته‌نكه‌ری سوته‌مه‌نی ژه‌هراوی هاورده‌ی سلیمانی كراوه به‌ڵام به‌شێكی زۆریان له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌رنه‌چوون و ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه. هەروەها به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داواكارن، ته‌نها ته‌نكه‌ره ژه‌هراوییه‌كان ره‌وانه‌ی ئێران نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵكو كۆمپانیای هاورده‌كاریش سزابدرێت .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. غالب محەمەد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به هێنانی سوته‌مه‌نی ژه‌هراوی بۆ سنوری پارێزگاکە ڕایگه‌یاند: چه‌ندین جار هه‌وڵ هه‌بووه بۆ هێنانی سوته‌مه‌نی ژه‌هراوی بۆ سلێمانی و به‌شێكیان ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك لیژنه‌ی ووزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، داوامان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كردووه، به نوسراوی فه‌رمی به‌ڕیوبه‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه. ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت “بڕیاروایه دوای جه‌ژن به‌ڕێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكان لە ئه‌نجومه‌ن ئامادە بێت”.
غالب محمد ئاماژه به‌وه ده‌كات، بانگهێشتكردنی به‌ڕێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌و ناڕوونیه چییه له هێنان و ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نكه‌ره سوته‌مه‌نیه ژه‌هراویانه‌ی ده‌هێندرێنه سنوری پارێزگاکە. هەروەها بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بدات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌ن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له به‌ڕێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكان ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی متمانه‌سه‌ندنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و ورده و ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێكی كه‌مته‌رخەم له كاره‌كه‌ی دووربخاته‌وه، به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.