نوچە.نێت
لە رۆژی ٢٧ ی ئەم مانگە، ولایەتی تەکساس توشی زریانێکی بەهێز دەبێت، زەرەرو زیانی ماڵی زۆر دەبێت، بەهۆی کاریگەری زریانەکەوە سەرۆکی ئەمریکا ترامپ و هاوسەرەکەی میلانیا دەچن بۆ سەردانی ئەو شارە، بەڵام بەهۆی لەبەر کردنی ستایلی جل وبەرگی میلانیا کە قەمیسێکی کورت و چاکەتێکی سەوزو پێڵاوی بەرزەوە، میلانیا دەبێت بە گاڵتەجاری رۆژنامەنوسەکان.
بەپێی رۆژنامەی واشنطن بوست ئیزاليزابيث بروينيج، یاریدەدەر، دەڵێت” پێڵاوەکانی میلانیا زۆر سەرنج راکێش وجوانن بەڵام نەدەبوو لەکاتی سەردانیدا بۆ شارێک کە بوون بەژێر لافاوو زریانەوە ئەم پێڵاوانە لەپێ بکات، هەر بۆیە بوە بە جێی قسە وباسی رۆژنامەکان”.