نوچەنێت
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “بەپێی رێکەوتنێکی نێوان تیرۆریستانی داعش و حزبوڵڵای لوبنان و رژێمی سوریا، بە سەدان چەکداری داعش ناوچە سنوورییەکانی لوبنانیان جێهێشت و بە چەک و تەقەمەنیەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی عێراق گواسترانەوە”.
ئەنجومەنی ئاسایش دەشڵێت “ئێمە وەک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم نیگەرانی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردەوەیە دەردەبڕین و بە مامەڵەیەکی گوماناویی دەزانین، کە زۆر پرسیار هەڵدەگرێت و خوازیارین، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکەدا هەڵوێستی جددییان بەرامبەر ئەم کردەوەیە هەبێت”.