نوچەنێت
لە نزیک گوندی حەردانی سەر بە شنگال زیاتر لە 25 چەکداری داعش کەوتوونەتە بۆسەی هێزی ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی چەکدارانی داعش، پێشمەرگە و ئاسایشی سنورەکە لێیان هاتوونەتەدەست، 25 چەکداری داعشیان کوشتوون و تەرمەکانیان لەنێو خەندەقەکانی پیشمەرگەدا جێماون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش ویستویانە لە تاریکی شەودا لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە تێپەڕن و خۆیان بگەیێننە سنورەکانی سووریا، بەڵام دوای کاژێرێک شەڕ هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە لە سنوونێ چەکدارەکانیان کوشتوون.
فەرماندەکانی پێشمەگە و ئاسایش دەڵێن، چەند رۆژێکە زانیارییان هەبووە، کە داعش دەیەوێت لەو سنورەوە خۆی دەرباز بکات، بەڵام رێگەیان پێنەداون.
لەو 25 چەکدارەی داعش 15 چەکداریان تورکمانی قەزای تەلەعفەر بوون و 10 چەکدارەکەی دیکەش عەرەبی ناوچەی تەلەعفەر بوون. تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 55 ساڵیدا بووە.