نوچەنێت
لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە و لەنێو ئاوارەکانی عەیازیە – تەلەعفەر، ژنێک خۆی بە پێشمەرگەدا تەقاندەوە، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبووە و چواری دیکەش بریندار بوون.
عەیازیە یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە تەلەعفەرە، تەلەعفەریش قەزایەکی سەر بە موسڵە و رۆژی یەکشەممە 27-8-2017 لەلایەن هێزە عێراقییەکان لەژێر دەستی داعش دەرهێندرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی سێشەممە 29-8-2017، لە کاتی پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی عەیازیە – تەلەعفەر لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە، ژنێک لەنێو ئاوارەکاندا خۆی بە هێزەکانی پێشمەرگە تەقاندەوە”.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە خۆکوژێکی داعش بووە و لە کاتی خۆتەقاندنەوەی دوو ژن و منداڵێک کوژراون و لە رووداوەکەدا پێشمەرگەیەک شەهیدبووە و چواری دیکەش برینداربوون.