لێكۆڵينه‌وه‌يه له باره‌ى بيره نه‌فته‌كانى رومێلان شارى زێرى ره‌شى سورياى بچوك
گرنگى بيرنه‌فته‌كانى رومێلان
شوێنى گه‌لى كورد له سه‌ر ده‌ريايى نه‌فت و مادده سرووشتيیه‌كانى تره، بۆيه به‌رده‌وام نه‌فت بۆ كورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فاكته‌رى هێشتنه‌وه‌يان بووه، له عێراق كورديش نه‌فت به به‌ڵا ده‌زانێت، نه‌ك به نيعمه‌ت، به شێوه‌يه‌كى گشتى نه‌فت تايبه‌ت نيیه به كوردستان، به‌ڵام گرنگترين سه‌رچاوه‌ى كانزاييه له كوردستانى رۆژئاوا / سوريا، هه‌روه‌ها له سوريا به‌گشتى، گرنگى نه‌فت به يه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كيانەى ئابوورى و پيشه‌سازى نوێ داده‌نڕيت، رۆڵى سه‌ره‌كى و كاراى هه‌يه له پێشخستنى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤايه‌تى، به‌شێوه‌يه‌كى گشتى له ساڵى 1958، كه نه‌فت دۆزراوه‌ته‌وه پيشه‌سازى سوريا پشتى به نه‌فت به‌ستاوه، به جه‌مسه‌رى سه‌ره‌كى پيشه‌سازى نشتيمانى سوريا داده‌ندرێت.
گۆڤارى: (ناشنال ئيننترست)ى ئه‌مريكى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، له ساڵى 2013 له‌سه‌ر پێگه‌ى خۆى له ئينته‌رنێت شيكاريه‌كى گرنگى له باره‌ى ناوچه‌ى رمێلان بڵاوكرده‌وه، كه رێژه‌يه‌كى زۆرى نه‌فتى يه‌ده‌گى تێدايه، كه به(351) مليار به‌رميل مه‌زه‌نده ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش 69 ميلۆن به‌رميلى تر دۆزراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌ى ساڵى 2009 له زانكۆى ديمه‌شق ئه‌نجامدراوه، بۆ ماوه‌ى 18 ساڵ پێداويستیيه‌كانى ناوخۆى سوريا دابين ده‌كات، بيره نه‌فته‌كانى رومێلان به ده‌وڵه‌مه‌ندترين بيره نه‌فتى كوردستانى سوريا داده‌نرێن، به‌ڵام هيچ پاڵاوگه‌يه‌ك له ناوچه‌كه نيیه، به‌گوێره‌ى گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى:
1ــ ده‌سه‌ڵات به مه‌به‌ست ئه‌و سياسه‌ته‌ى په‌يڕه‌و ده‌كرد، له پێناو بێبه‌شكردنى كورد له هه‌ر به‌رهه‌مێك، يان گه‌شەى ئابوورى له ناوچه‌كانى كورد.
2ــ رێگرى كرد له كوردى ناوچه‌كه، له زانينى پيشه‌سازى پێشكه‌وتى نه‌فتى، ئه‌وه‌ش له پێناو كپكردنى هه‌ر خه‌ونێك بوو، كه كورد ده‌يانبينى له پێناو ئه‌وه‌ى نه‌فت ببێته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كيان بۆ داهاتيان له‌كاتى راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى.
گرنگى بيره‌كانى رومێلان له‌وه دێت، كه بۆ ئه‌و كاره‌ى پێى هه‌ڵده‌ستن، ديارترينيان جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى دۆزينه‌وه و جيۆفيزيائى و گه‌شه‌پێدانى بيره نه‌فته‌كان و به‌رهه‌مێنانى نه‌فت و غازى سرووشتیيه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌مێنان ساره‌كردنيان، جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با و كارى چاكردنه‌وه‌ى زۆرێك ئامێره‌كانى پيشه‌سازى نه‌فت.
رومێلان، به گه‌وره‌ترين به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كۆمپانياى سورى داده‌ندرێت بۆ نه‌فت، كه به‌هه‌موو كاره‌كانى به دواداچوون و دۆزينه‌وه و به‌رهه‌مهێنانى سامانى نه‌فت و غاز ده‌كات له‌و ناوچه‌كه‌ى، جگه له بيره سه‌ره‌كيان/ سويديه ــ قره‌تشوك ــ رومێلان، كۆمه‌ڵێك بير‌ى نه‌فتى دۆزييه‌وه، وه‌ك بير‌ى عوده ــ سعيده ــ زاربه بباسى ــ به‌دران ــ بارده ــ باب لحه‌ديد ــ ته‌ل عه‌زاب ــ مه‌عشوك ــ مه‌مله‌حه‌لكه‌وم ــ شامۆ ــ باشورى قه‌رتشۆك ــ ديبسان ــ غه‌دير ــ بير‌ى خه‌راته.
واتاي ناوى رمێلان و مێژووه‌كه‌ى:
رومێلان ناوى كه‌سه‌يه‌تيیه‌كى كورديه، رومێلان كوڕى ده‌لى ئاغا، كورى جۆلوو ئاغاى دووه‌م بووه، سه‌رۆك هۆزى ئاباسا بووه، كه يه‌كێكه له هۆزه گه‌وره‌كانى ناوچه‌كه، كه نزيه‌كى 600 ساڵه له‌و ناوچه‌يه‌ن، ناوچه‌ى رومێلان له دێرزه‌مانه‌وه دوو گوند هه‌يه پێى ده‌گوترێت رومێلانى شێخ، نيسبه‌ته بۆ شێخ ره‌شيدى دێرشه‌وى، رومێلانى پاشا، كه نيسبه‌ته بۆ پاشا شه‌مه‌ڕى، به‌ناوى رومێلان ناونراون، كه له كانى كوركى ئه‌باسا له دايك بووه، له له منداڵيیه‌وه جياوازبووه، باوكى سيفه‌تى سه‌ركرده و پێشه‌وايى و پياوه‌تى تێدا بينى، باپيرى ناوى جۆلۆ ئاغابوو، بۆيه ناويان نا رومێلان، ياخود ريم هيلان، واته هه‌ڵگرى روم، كه وه‌ك نيسبه‌تێك بۆ رمه‌كه‌ى جۆلۆ ئاغاى باپيرى، ئه‌م واتايه‌ش له لايه‌ن هاوچه‌رخه‌كانى، وه‌ك سه‌وده ئه‌حمه‌د، خێزانى شێخ ره‌شيد و حاجى عه‌بدوڵڵا تاهير و حاجى شه‌ره‌ف خه‌ليل و خولێخۆشبوو شێخ ره‌شيد، جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه له گوندى ره‌ميل، يان ناوچه‌ى رومێلان ژياون، ئه‌وانيش له‌گه‌ڵى ژيان له دێى رو‌ميل، ياخود ناوچه‌ى رومێلان، كاتێك رومێلان گه‌وره‌بوو باوكى رێگايدا گونده‌كه به ناوى خۆى بكات، رومێلان گوندێكى له شوێنێك دروست بكات ناوى نا عه‌لوانكى، ياخود عه‌ولانه‌ك/ شوێنى به‌رز و بڵند، دواتريش ناوى ناوه عه‌لوانكه شێخى، به‌ڵام چاوتێبڕينى رومێلانى گه‌وره ئه‌وه بوو، ببێته ئاغاى گوند، پاشان بارگه‌ى خۆى تێكنا بۆ ئه‌و گرده‌ى، كه درێژ ده‌بوويه‌وه بۆ سه‌ر جۆلۆ، كه تا ئه‌مڕۆش خه‌ڵك ئه‌و ناوه‌ى پێ ده‌ڵێن، پێى ده‌گوترێت: رووبار‌ى جۆلۆ، كه ته‌مه‌نى زياتر له چوارسه‌د ساڵ ده‌بێت، بۆته سه‌رچاوه‌ى ئاوى زۆرێك له گونده‌كان، هاوينه‌هەوارێك بۆ سه‌رۆك خێله‌كانى ئه‌باسا لێيه، كه رووبه‌ره‌كه‌ى درێژ ده‌بێته‌وه بۆ گوندى رومێلان و مه‌رجه‌ى ئێستا، كه بريتيه له داراستان و چه‌ندين كانیاو، له‌سه‌ره‌مى جۆلۆ بۆ سه‌رده‌مى رومێلان كشتو‌كاڵى لۆكه، كونجى، برنج له‌سه‌ر ئه‌و روباره ده‌كرا، ناوى ناوچه‌كه له كوركى بۆ كرى ره‌مێلان، ئه‌و ناوچه‌يه به‌رێژه‌يه‌كى گشتى به‌وه ناسراوه كه گردى لێيه، رومێلان له نێوان ساڵى 1910 بۆ 1915 كۆچى دوايكردووه، گۆره‌كه‌ى له گوندى عه‌لوانكا شێخيه، تا ئێستاش هه‌ندێك له پێداويستیيه‌كانى، وه‌ك شمشێر و شته‌كانى تر‌ى له لاى بنه‌ماڵه‌كه‌ى پارێزراوه.
حكومه‌تى به‌عسى هه‌ڵسا به گۆڕينى ناوى بيره نه‌فته‌كانى رومێلان بۆ به‌ڕێوبه‌رايه‌تى بيره نه‌فته‌كانى حه‌سه‌كه، وه‌ك جۆرێك له به عه‌ره‌بكردن، كاتێك دروستكردنى شارى رومێلانى نه‌فتى ته‌واوبوو ئه‌و ناوه‌ى لێندرا، وه‌ك نيسبه‌تێك بۆ زه‌وى ئه‌و ناوچه‌يه، كه رومێلانى له‌سه‌ر دروستكرابوو، كه له‌و كاته سه‌ر به پاشا شه‌مه‌ڕى بوو، كه له شوێن رومێلان پاشا نيشته جێبوو، ئه‌و ناوچه‌يه به‌گشتى پێى ده‌گوترا رومێلان، به‌هۆى ناوى رومێلانى كوردى.
چه‌رده‌يه‌ك له شوێن و رووبه‌ر و سنورى:
شوێنى: رومێلان ده‌كه‌وێت باشورى رۆژهه‌ڵاتى سوريا/ كوردستانى سوريا/ له رووى ئيداريه‌وه سه‌ره به ناوچه‌ى ديركه، ياخود ديركا حه‌مكۆ، كه سه‌ر به پارێزگاى حه‌سه‌كه‌يه، ده‌كه‌وێته شارۆچه‌كه‌ى كه‌كركى له‌گى، رێگايه‌كى سه‌ره‌كى به پانى 24 مه‌تر جيايان ده‌كاته‌وه، روومێلان ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده‌ى گشتى كه ده‌چێته ديريك له قامشلى و 25 كيلۆمه‌تر له قامشلى دوور، له قاشملى 65 كيلۆمه‌تر، له حه‌سه‌كه 165 كيلۆمه‌تر له ديمه‌شق 750 كيلۆمه‌تر دوره.
رووبه‌ره‌كه‌ى: رووبه‌رى شارى رومێلان، وه‌ك شوێنى نيشته‌جێبوون و شوێنى كاركردن 5 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يه، ئه‌و ناوچه نه‌فتییەی سه‌ر به رومێلان 6500 كم2.
سنوورى: سنوورى نه‌فتى درێژده‌بێته‌وه بۆ سنوورى قامشلى، له رۆژهه‌ڵاتى بۆ سنوورى عێراق، له باكور بۆ سنوورى توركيا، له باشوور بۆ سنوورى شارۆچه‌كه‌ى بير‌ى شيرن، گردى به‌راك، جگه له بيره نه‌فته‌كانى دبيسان و ته‌يم و خه‌راته له ده‌شتايى سورى.
سنوورى شاره‌كه: له رۆژئاوا كه‌ركى له‌گى و ده‌شتايى رومێلانى شێخ، رۆژهه‌ڵات قه‌سرۆكه و ده‌شتايى سيكركه و ميخت و جۆليه، له باكور ده‌شتايى سيكركه‌و كورتبان كه‌ركى له‌گى، له باشوورى ده‌شتايى روميلانى شێخ و رومێلانى پاشايه.
به‌شه‌كانى شارى رومێلان:
وه‌ك شاره جيهانيیه‌كان دابه‌شبووه بۆ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى كار و ئه‌وانه‌ى تريش شوێنى نيشته جێبوون، شوێنى نيشته جێبوون دابه‌شبوونه بۆ چه‌ند گه‌رێكێك، وه‌ك: شوێنى نيشته‌جێبوونى
1ــ رومێلان، كه ده‌كه‌وێته رومێلانى سه‌ره‌كى.
2ـــ شوێنى نيشته‌جێبوونى ره‌سافه، به ناوى كۆمپانياى ره‌سافه‌كراوه، ئه‌و شوێنه كه‌وتۆته سه‌ر شه‌قامى گشتى، به‌رامبه‌ر شوێنى رومێلان له‌لاى ده‌رگاى ره‌سافه، يان ده‌رگاى خێزانه‌كان.
3ـــ ئيسكان: به ناوى ده‌زگاى ئيسكانى سه‌ربازى كراوه‌ته‌وه.
4ــ گه‌ڕه‌كێكى تر هه‌يه ناوى زۆرباس نه‌كراوه، ئه‌ويش گه‌ڕه‌كى شاره، ئه‌وشوێنه ده‌كه‌وێت باكورى ره‌سافه و ئيسكان ئه‌و شوێنه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كارى شارى رومێلانه.
5ــ شوێنێكى تر هه‌يه جه‌واديه، جه‌ل ئاغا، ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ى جه‌واديه، سه‌ر به رومێلانه.
رومێلان به هه‌موو ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى باسكران، شورايه‌كى ته‌لبه‌ندى به‌هێزى به ده‌وره‌وه‌يه، كه‌س ناتوانێت بچێته ئه‌و شاره، ته‌نها له رێگاى ده‌رگاى سه‌ره‌كى نه‌بێت، كه سێ ده‌رگا ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامى گشتى.
1ــ ده‌رگاى رۆدكۆ، ئه‌وناوه به‌هۆى بوونى ئيداره‌ى كۆمپانيايى رۆدكۆ له‌ناو ئه‌وشاره، ئه‌و ده‌رگايه تايبه‌ته به ئامێر و كرێكاره‌كانى ئه‌و كۆمپانيايه، دواى ئازادكردنى شارى رومێلان ئه‌و ده‌رگايه ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ كاوه‌ى حه‌داد.
2ــ ده‌رگاى ره‌سافه، يان ده‌رگاى خێزانه‌كان، ده‌رگايه‌كى بچووكه، تايبه‌ته به خێزانه‌كانى نيشته‌جێبووى ئه‌و شوێنه.
3ــ ده‌رگاى مه‌خفه‌ر پێشتر پێ ده‌گوترا ده‌رگاى سه‌ره‌كى، چونكه ده‌رگاى سه‌ره‌كى شارى رومێلان بوو به‌ر له‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكانى تر، يه‌كه‌م ده‌رگا و كۆنترين ده‌رگايه، تايبه‌ت بوو به رۆيشتنى دانيشتوان و ئوتومبێڵى بچووك، بۆ ئامێرى گه‌وره نه‌بوو، ده‌كه‌وته به‌رامبه‌ر مه‌خفه‌رى كۆنك، كه ئێستا بۆته مه‌ڵبه‌ندى ئاسايشى كه‌ركى له‌گى.
4ــ ده‌رگاى باشوور، ياخود ده‌رگاى سوديديات، ئه‌و ده‌رگايه ده‌كه‌وێته باشورى رومێلان به ئاراسته‌ى سويديات، كه تايبه‌ت بوو به ئامێر و كرێكاره‌كان.
5ــ دوو ده‌رگاى لاوه‌كى هه‌يه ده‌كه‌ونه سه‌رجاده‌ى گشتى، ئه‌و دوو ده‌رگايه تايبه‌تن به دانيشتوانانى ره‌سافه و ئيسكان و ئۆتومێبێلى گه‌شتيارى بچووك، يه‌كه‌م له به‌رامبه‌ر ده‌رگاى خێزانه‌كان له لايه‌نى ره‌سافه‌ى باكورى شه‌قامى گشتى، ده‌رگاى دووه‌م نزيك له ده‌رگاى رۆدوك له‌لايه‌نى يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونى ئيسكان، هه‌روه‌ك باكورى شه‌قامى گشتى و يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونى جه‌واديه ده‌رگاى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو.
دروستكردنى رومێلان:
شوێنى سه‌ره‌تاى كۆمپانياى سوريا بۆ نه‌فت، له سه‌ره‌تا له ناوچه‌ى قه‌رجۆغ كراتشۆك، ناوچه‌ى عه‌شايه‌رانى ميرانى كورد/ كۆجرات/ له ساڵى 1956 دروستكردنى ته‌واوبوو، له ساڵى 1960 حكومه‌تى سوريا شارى رومێلانى كرێكارى له شوێنى ئێستاى دروستكرد، له چوارچێوه‌ى زه‌وى جوتياره‌كانى كه‌ركى له‌گى، به‌تايبه‌ت زه‌ويه‌كانى خوالێخۆشبوو حه‌جى ئيبراهيم غه‌زاله يه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رى شارى كه‌ركى له‌گيه، تا ئێستاش دره‌خته‌كانى هه‌نجير و ترێ و داره‌كانى تر‌ى حاجى ئيبراهيم ماون له رومێلان، له شوێنى دارى رۆژئاوا مزگه‌وتى رومێلانى ئێستايه، هه‌روه‌ك باڵه‌خانه‌كان بوونه هۆى نه‌مانى زه‌ويه‌كانى حاجى تاهير، حاجى فه‌تح حاجى ئه‌حمه‌د، حاجى مسته‌فا، حاجى ره‌مه‌زان ئۆسكى، حاجى حوسێن، سليمان يوسف، حاجى عه‌بدۆ ئيبراهيم/عه‌تار، حاجى ره‌مه‌زان عوسمان، حاجى خه‌ليل تاهير و چه‌ندانى تر..
يه‌كێك له‌وانه، كه له ژيانه تا ئێستا چيرۆكى دروسكردنى رومێلان ده‌گێرێته‌وه كه چۆن ئوتومبێاى لاندرۆڤه‌ر هات، يه‌كه‌م به‌رێوبه‌ربه‌رى رۆمێلان عه‌دنان به‌شوور بوو، كه ليژنه‌يه‌كى له رووپێو و ئه‌ندزيارى هله‌گه‌ڵ بوو، له‌وكاته جوتياره‌كان كێلگه كشتوكاڵيه‌كانيان ده‌كێڵا له شوێنى كه‌ركى سعدۆ، له گردێك له رومێلان، پێيان گوتن لێره كۆمپانيانى نه‌فت دروست ده‌كرێت، بۆ رۆژى دواى حه‌فاره و ئامێره‌كانى تر هاتن ده‌ستيان به هه‌ڵكه‌ندن كرد، ئينجا ده‌ستكرا به دروستكردنى عه‌بارى هه‌ڵگرتن و شوێنى كاركردن و دروستكردنى ژوورى كرێكاران، كه زۆربه‌ى خانووه‌كان به خشت و قوڕ دروستكرا سه‌ره‌كه‌ى به پلێت گيرا، تا ئێستاش زۆرێك له دانيشتوانه‌كان چيرۆكى دروستكردنى ئه‌و شاره ده‌گێرنه‌وه، كه چۆن به هاوكارى دانيشتوانى كه‌ركى وه‌ك سه‌يد محمد جان ئيبراهيم ئه‌وانه‌ى تر، كه 100 كيلۆمه‌ت له زه‌ويه‌كانى كه‌ركى له‌گى گرته‌وه، حاجى ئيبراهيم ويستى سكاڵا به‌رزبكاته‌وه بۆ وه‌رتنه‌وه‌ى قه‌ربوو به‌ڵام بێ سوود بوو.
يه‌كه‌م كرێكارێك له دانيشتوانى كه‌ركى له‌گى كاريان كرد، بريتى بوون له: سلێمان يوسف ــ عه‌بدوره‌حمان عه‌زيز ــ حاجى خه‌ليل ــ حه‌سه‌ن حاجى فه‌تاح ــ عه‌بدوڵا موراد ــ محمد ره‌مه‌زان ــ ئه‌مين تيجۆ ــ محه‌مه‌د ره‌مه‌زان سه‌لى ــ يه‌كه‌م بيرێك كه هه‌ڵكه‌ندرا له نزيك ئيداره‌ى رومێلانى ئێستابوو كه به قوڵايى 130 مه‌تربوو، يه‌كه‌م بيره نه‌فت له ناوچه‌ى رومێلان و كه‌ركى له‌گى له رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركى بوو كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر شه‌قامى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لام له كه‌ركى، به سه‌رپه‌رشتى كوره كوردێكى كه‌ركى كه ناوى سلێمان يوسف فه‌رمان بوو، ئه‌و بيره ئێستا به‌كار نايه‌ت، قوڵه‌يه‌كى 4000 مه‌تربوو، كه له كۆتايى شه‌سته‌كان هه‌ڵكه‌ندرا.
چيرۆكى هه‌ڵكه‌ندن و به‌رهه‌مهێنانى نه‌فت و غاز له رومێلان:
به‌گوێره‌ى ئه‌و گۆڤاره ئه‌مريكه‌ى له سه‌ره‌وه باسمان كرد مێژووى گه‌ڕان بۆ نه‌فت له رومێلان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى 1936، به گوێره‌ى به‌رێوبه‌رايه‌تى رومێلان ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ ساڵى 1934 له لايه‌ن كۆمپانيانى نه‌فى عێراقى مافى گه‌ڕان به دواى نه‌فتى پێ درابوو، له‌و كاته سوريا ئينتيدابى فه‌رنسى بوو، گه‌ران و پشكنين له رووبه‌رى3700 كم 2 ده‌ستى پێكرد پاشان رووبه‌ره‌كه زيادى كرد، له ساڵى 1936، له ساڵى 1941 پرۆسه‌كه راوه‌ستا به‌هۆى جه‌نگى جيهانى دووه‌م، پاشان پرۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنين له ساڵى 1947 ده‌ستى پێكرده‌وه له ساڵى 1951 وه‌ستا، كۆمپانيانى عێراق راگه‌ياند، كه هيچ نه‌فتێكيان نه‌دۆزيته‌وه هه‌موو ناوچه‌كه‌يان پشكنيوه، پاشان له ساڵى 1955 كۆمپانيان نه‌جيب مه‌نهه‌لى ئه‌مريكى ده‌ستى به‌پرۆسه‌ى گه‌ران و پشكنين كرد به‌دواى نه‌فتى بازرگانى ده‌گه‌ڕا له رووبه‌رى 8400 كم2.
له ساڵى 1956، نه‌فتى بازرگانى، بۆ يه‌كه‌م جار له بيرێك دۆزراوه له ناوه‌ى قه‌ره‌تشۆك، دواتر كاره‌كانى ئه‌و كۆمپانيايه كۆتايى هات به‌هۆى هه‌ندێك هۆكار، دواتر درا به كۆمپانيای كۆنكۆرديا، كه گه‌ران و پشكنين بكات له رووبه‌رى 1400 كم2، چه‌ند بيرێكى له سويديه دۆزيه‌وه له ساڵى 1959، ئه‌و پرۆسه‌يه به‌رده‌وام بوو تا ساڵى 1962، پاشان رووس هات بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى گه‌ران و پشكنين، له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنامه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوو و سوريا، به‌پێى بڕيارى ياسايى به ژماره/133/ ساڵى 1964، به‌و بڕياره‌ش كۆمپانيانى سورى بۆ نه‌فت دامه‌زرا، كه ده‌ستى به گه‌ران كرد بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌كانى پێشوو، له چوارچێوه‌ى ئه‌و كۆمپانيايه، چه‌ند به‌ڕيوبه‌رايه‌تيه‌ك هه‌بوو، گرنگترينيان به‌رێوبه‌رايه‌تى بيركه‌انى حه‌سه‌كه، رومێلان، پاشان له ساڵى 1974 به‌رێوبه‌رايه‌تى جه‌به‌سه دامه‌رزا.
به‌رهه‌مى رومێلان له نه‌فتى بازرگانى و پێكهاته‌ى به‌رێوه‌بردن:
چه‌ند ئامار و ژماره‌يه‌ك هه‌يه له باره‌ى به‌رهه‌مى رومێلان له نه‌فت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى شاردنه‌وه‌ى به‌رپرسان بوو له گه‌ل و راگه‌ياندن، نه‌فت داخڵى بودجه‌ى ده‌وڵه‌تى سيارى نه‌بوو، وه‌ك ده‌گوترا له ده‌ستێكى ئه‌مين بوو.
هه‌ندێك ژماره باسكراوه له باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه به‌م جۆره:
ساڵى 1968 ده‌ستكرا به ده‌رهێنان و پاڵاوتنى نه‌فت تا له رۆژێكدا رێژه‌كه‌ى گه‌يشته 100000 به‌رميل بۆ 200000 به‌رميل، پاشان گه‌يشته 650000 هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا.
ئه‌و بيرانه‌ى، كه بوونه‌ته خه‌زينه‌ى كريزيرۆ له ته‌ل عه‌ده‌س 1700 بيره.
14 وێستگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌يه هه‌ڵده‌ستن به جياكردنه‌وه‌ى غاز له نه‌فت و پاشان ره‌وانه‌كردنى نه‌فته‌كه بۆ خه‌زانه‌كانى كرزيرۆ.
ژماره‌ى بيره‌كانى به‌رهه‌مهێن له 1/1/2010 گه‌يشته 1277 بير، به‌رهه‌مهێن.
42 بير به‌هۆى هه‌ندێك هۆكارى هونه‌رى و له‌خۆگرتنى نه‌فت وه‌ستاون.
1235 بير كارده‌كه‌ن له ساڵى 2010 به‌رێوبه‌رايه‌تى نه‌فت كارى تێداكردوه ژماره‌كه‌يان گه‌يشته1309 بير، له‌و ژماره‌يه 1266 كاريان ده‌كرد.
ئه‌و بيرانه به‌سترانه‌وه به وێستگه‌ى فه‌رعى، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌يه‌كى فه‌رعى په‌يوه‌ستبوو به وێستگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى، وێستگه سه‌ره‌كيەکان په‌يوه‌ست بوون به پەمپی سه‌ره‌كى، كه له كرزێر/ ته‌ل عه‌ده‌س/ هه‌بوو، كه نه‌فته‌كه‌ى كۆده‌كرده‌وه خه‌زێنه ئاماده‌كراوه‌كان به مه‌به‌ستى ره‌وانه‌كردنيان بۆ به‌نده‌رى ته‌رتووس له رێگاى بۆڕيه‌كانى مينا، دواى وه‌رگرتنى پشكى پاڵێوراوى پێويست.
رومێلان 19 بير/ فه‌رمانگه‌ى نه‌فتى و هونه‌رى سه‌رپه‌رشتى/ گه‌شه‌پێدان ــ به‌رهه‌مهێنان ــ پيشه‌يى ــ كاره‌با ــ ياسايى ــ پلاندانان ــ دارايى ــ به‌رێوبه‌ردن ــ گواستنه‌وه ــ تۆماركردن ــ خه‌زنكردن ــ پاسه‌وان ــ مه‌ده‌نى ــ جيۆلۆجيا ــ چاودێرى ناوخۆ ــ هه‌ڵكه‌ندن ــ ژمێريارى ــ ناوه‌ندى مه‌شق پێكردنى پيشه‌يى ـــ جگه له‌وه‌ش هۆبه‌ى سه‌ربه‌خۆى هه‌بوو.
ساڵى 2003 چه‌ند كۆمپانيه‌كى ده‌ره‌وه چوونه رومێلان بۆ كاركردن له بوارى نه‌فت، كۆمپانيان كڕواتى ــ رووسى ــ كه‌ندى ــ سينى ….. / به‌چه‌ند گرێبه‌ست و ئيمتيازاتى تايبه‌ته‌وه بوو.
يه‌كه‌م به‌رێوبه‌رى رومێلان عه‌دنان به‌شور بوو، پاشان ياسين ته‌باع بوو، باشى محمد يوسف سالح فه‌له‌ستينى بوو، دواتر به‌رێوبه‌ره‌كانى رومێلان له تائيفه‌ى عه‌له‌وى بوون.
گرنگترين كارايه‌كانى بيره‌كانى روومێلان:
1ــ به‌رهه‌مى نه‌فت له سنوورى 9.5 ميلۆن مه‌تر چوارگۆشه.
2ـــ به‌رهه‌مى غاز له سنوورى 860 مليون مه‌تر چوارگۆشه، ئه‌و دوو به‌رهه‌مه له بيره‌كانى قه‌ره‌تشۆك ــ سويديه ــ بير‌ى حه‌مزه ــ بير‌ى عوله‌يان ــ بير‌ى مه‌عشوق ــ بير‌ى له‌يلان ــ بير‌ى رومێلان .. هه‌موويان سه‌ر به رومێلانن.
ناوند و ده‌ستگاكانى سه‌ربه رومێلان:
وێزگه‌ى پەمپی نه‌فت/ عه‌مباره‌كانى كرزيرۆ ته‌ل عه‌ده‌س:
رومێلان نزيكه‌ى 10 كيلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵات دووره له گوندى كزرير/ ته‌ل عه‌ده‌س/ ئه‌و وێستگه‌يه 20 خه‌زێنه‌ى له‌خۆ گرتووه، كه نه‌فتى بيره‌كانى تێدا كۆده‌كرێته‌وه، نه‌فته‌كه له ئاو ده‌پاڵێون، پاشان به بۆڕى و پەمپ بۆ پاڵاوگه‌ى حيمس و مينا و ته‌رتووس ره‌وانه ده‌كرێت، كه زياتر له 1700 بير له‌خۆ ده‌گرێت.
تا ئێستاش خه‌ڵكى ناوچه‌كه، باسى رۆژى سه‌ردانى يوسف زه‌عيم، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌و سه‌رده‌مى سوريا ده‌كه‌ن، كه چووبوو سه‌ردانى پەمپەکانی ئه‌و وێستگه‌يه بكات، له ساڵى1967 هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ى پەمپی وێستگه‌كان به‌هۆى شۆڤێنيان، به‌رپرسان و كرێكاره عه‌ره‌به‌كان ده‌ستيان به دروشمى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه كرد، كه بریتى بوو له نه‌فتى عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب، يان هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ى مللى، هه‌ندێك به‌رگه‌ى ئه‌و دروشمانه‌يان نه‌ده‌گرت، وه‌ڵاميان ده‌دانه‌وه، ده‌يانگوت: پرۆڵ بۆ ئێمه‌يه، پترۆڵ بۆ ئێمه‌يه، ئه‌وانه‌ى تر ده‌يانگوت: پانتۆڵى عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب، پترۆڵى عه‌ره‌ب بۆ ئه‌مريكا ، پتڕۆڵى عه‌ره‌ب بۆ كورد، ئه‌وه‌ش ره‌گه‌زپه‌رستيه‌كى روون بوو له رومێلان، له‌وكاته‌دا رێژه‌ى كرێكارى كورد نه‌ده‌گه‌يشته 15% به‌هۆى ئاراسته‌ى سياسيان رێژه‌يه‌كى زۆرى كوردى رومێلان بێ به‌شكران، وه‌ك هونه‌رمه‌ندى گه‌وره محمد شێخۆ و ئه‌وانه‌ى تر.
وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با مۆليده‌ى غازى:
ئه‌و وێستگه‌يه به دوورى 18 كيلۆمه‌تر له رومێلان دووره ــ له‌وێ 6 عونفه‌ى سه‌ر به رومێلان هه‌يه به غاز كارده‌كه‌ن و كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن، هه‌ر مۆليده‌ى 20 ميگا وات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێ، كه تايبه‌ته به رومێلان و بيره‌كان، 5 مۆليده سه‌ر به وه‌زاره‌تى كاره‌بايه، كه 175 كرێكار تايبه‌ته، 48 له چوارچێوه‌ى خانووى كرێكاره‌كانه، كه بۆيان دروستكراوه له له‌و زه‌ويانه‌ى، كه ده‌كه‌ونه نێوان كه‌ركى له‌گى و رمێلان، له باكورى شه‌قامى گشتين، به ئاراسته‌ى رێگاى عوله‌يان، هه‌ر مۆليده‌يه‌ك 24 ميگا واتى به‌رهه‌مى كاره‌بايه‌كه‌ى ده‌چێته تۆڕى كاره‌باى سورى.
كارگه‌ى غاز: ئه‌و كارگه‌يه پرۆژه‌يه‌كى گه‌وره پشت به‌و غازه ده‌به‌ستێت له گه‌ڵ نه‌فت دێته ده‌ره‌وه، كه بڕى 16000ى پتڵه غازه، 11000 غاز بۆ پارێزگاى حه‌سه‌كه و پارێزكانى تره، ئه‌و غازه‌ى تريش ره‌وانه ده‌كرێت له رێگاى خه‌زێنه گه‌وره‌كان، كه هه‌ريه‌ك له‌وانه، تواناى 17 ته‌ن غازى هه‌يه، ئه‌و كارگه‌يه كبريتيش به‌رهه‌م ده‌هێنێ، رۆژانه نزيكه‌ى 25 ته‌ن كبريت به‌هه‌م ده‌هێنێ، نزيكه‌ى 500 كرێكار كارى تێدا ده‌كه‌ن، 135 كرێكار له باڵه‌خانه‌كانى كاره‌با، له‌سه‌ر شه‌قامى گشتى نيشته‌جێن له نێوان كه‌ركى له‌گى و رومێلان.
په‌يمانگاى نه‌فت: په‌يمانگاى نه‌فت و غاز له ساڵى 1969 له رۆمێلان دامه‌رزاوه، ده‌ستى كردووه به‌خوێندنى دوو ساڵى، دوو پسپۆڕى تێدايه، هه‌ڵكه‌ندنى بير ـــ به‌رهه‌م هێنانى نه‌فت، ئه‌و په‌يمانگايه سه‌ره‌تا 75 قوتابى وه‌رده‌گرت، پاشان ساڵانه 170 قوتابى وه‌رده‌گرت، ساڵانه 60 قوتابى ده‌رده‌چوون، ئه‌و په‌يمانگايه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى تا ساڵى 2010 ژماره‌ى ده‌رچووانى گه‌يشته 2300 قوتابى ده‌رچوو، 50 قوتابيان له وڵاتانى عه‌ره‌بى هاتبوون، په‌يمانگا شوێنى مانه‌وه و خواردن و كرێى گه‌شتى زانستى و سه‌فه‌ر هه‌ندێك پێداويستى پزيشكى بۆ دابین ده‌كردن، قوتابى بڕيك هاوكارى مانگانه‌ى هه‌بوو، له ساڵى 2010 باڵه‌خانه‌يه‌كى له رووبه‌رى 5880 م2 بۆ دروستكرا، به بڕى 141 مليۆن ليره‌ى سوورى.
دواناوه‌ندى پيشه‌ى نه‌فت ته‌نها قوتابخانه بوو له سوريا:
دروستكردنى ده‌گه‌ڕايه‌وه بۆ ساڵى 1984 به یاسایەکی تازه داده‌ندرا، له ساڵى 1988 كرايه‌وه، له سه‌ره‌تاوه سيسته‌مى خوێندن دوو سأل بوو، له دواى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى ئاماده‌يى قوتابى وه‌رده‌گيرا، بروانه‌ى فێكردنى بنه‌ڕه‌تى بوو، له ساڵى 2001 سيسته‌مى خوێندن بوو به سێ ساڵ، تواناى وه‌رگرتنى ساڵانه‌ى ته‌نها 30 قوتابى بوو، كه تێيدا هه‌ڵكه‌ندنى بير و به‌رهه‌م هێنان ده‌خوێندرا، تا ئێستا 146 قوتابى تێيدا ده‌رچوو، نيوه‌يان له روومێلان دامه‌زراون، پشكى شێر بۆ ده‌ورچوون بۆ يه‌كه‌مه‌كانه، به‌ڵام مولزه‌م نيه، گواستنه بۆ ئه‌و قوتابخانه‌ى بێ به‌رامبه‌ره، قوتابخانه‌كه سه‌ر به رومێلانه له رووى ئيدارى و دارايى.
يانه‌ى كرێكارانى رومێلان:
ئه‌و يانه‌يه له ساڵى 1979 دامه‌زرا، له كۆن ناوى ده‌سته‌ى كرێكارانى رومێلان بوو، ساڵى 1969 كاسى سه‌رۆكى تۆپى پێ و يارى پێشبڕيكى كۆتايى به‌ده‌ست هێنا له‌و پاڵه‌وانه‌تيیه، ساڵى 1970 له‌و يانه‌يه ئه‌و شتانه ده‌كرا، تۆپى پێ ــ تۆپى سه‌رمێز ــ شه‌تره‌نج ــ تۆپى سه‌له ــ يارى له‌شجوانى ــ تايكواندۆ و كاراتى ــ ريشه ــ بليارد ــ مه‌له‌وانى ــ شه‌رمست، هۆڵێكى تێدابوو بۆ له‌شجوانی، هۆڵى يارى له‌شجوانى تێدابوو، ياريگاكانى كراوه‌بوون بۆ زۆر يارى ــ وه‌ك تۆپى پێ، كه به فريزى سروشتى له‌گه‌ڵ تۆرێكى ئاسايى و پليكانه‌ى فران، كه جێگاى هه‌زار هانده‌ر ده‌بوويه‌وه.
ژماره‌ى كرێكاران ــ شوێنى مانه‌وه ــ خزمه‌تگوزارى دابينكراو له رومێلان:
دانيشتووانى نيشته‌جێ له رومێلان ئاو، كاره‌با، ته‌له‌فۆن، خواردن، قوتابخانه، پێداويستى پزيشكى، به بێ به‌رامبه‌ر بوو، به‌ڵام گه‌لى كورد له‌و ناوچه‌ى خۆى ئه‌وانه‌ى نزيك رومێلان له‌و خزمه‌تگوزاريانه بێ به‌شبوون، چونكه زۆربه‌ى كرێكاره‌كان خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه‌بوون، له به‌عسيه‌كانى دانيشتووى ئه‌وناوچه‌يه بوون، كه چه‌ند گوندێك دانيشتوانه‌كه‌ى عه‌ره‌ب بوون، وه‌ك عه‌رعور گونده‌كانى تر، كه زياتر له 200 كرێكارى نيشته‌جێ خه‌ڵكى ئه‌و شوێنانه‌بوو، كه له به‌رامبه‌ردا 4يا 5 گوندى تر هه‌بوو خه‌ڵكى هه‌مان ناوچه‌بوون به‌ڵام ژماره‌ى كرێكاره‌كانيان به‌وجۆره‌بوون:
گشتى ژماره‌ى كرێكار گشتى ژماره‌ى كرێكار
2008 5818 2011 5826
2009 5960 2012 5773
2010 5940
رێژه‌ى كورد له كرێكارانى رومێلان له 15% تێنه‌ده‌په‌ڕى/1670 شوقه هه‌بوو، 210 شوقه له جه‌واديه بوو، رێژه‌ى لايده‌كان له شوێنى فه‌رمانبه‌ران 26/ له كۆى كرێكارانى رومێلان، له رومێلان ناوه‌ندى رۆشنبيرى هه‌بوو، ئێستا ناوه‌كى بووه به ئارام ديكران بۆ هونه‌ر، كه شوێنى خوێنه‌وه و كۆڕ و سيمنار و شانۆيه، كه 600 كه‌س له خۆ ده‌گرێت.
له رومێلان 3 يانه‌ى خێزانى هه‌يه، 2 يانه‌ى گه‌نجان هه‌يه، شارێكى يارى هه‌يه، چه‌ند باخچه‌يه‌كى هه‌بوو، چه‌ند هۆڵێكى كات به‌سه‌ربردن و چه‌ند مه‌له‌وانگه‌يه‌ك و 4 بۆ خێزان و گه‌نجان، قوتابخانه‌ى بنڕه‌تى و ناوه‌ندى گشتى ناوه‌ندى هونه‌رى و بازرگانى، ره‌وزه، شوێنى وه‌زرشى منداڵان، ئارايشگاى بوكان، چه‌ند چێشتخانه‌يه‌ك، بۆ كرێكاران، بۆ ئه‌ندازياران، بۆ ميوانان، كۆشكى ميواندارى، ميواندارى گه‌نجان له ده‌ره‌وه‌ى رومێلان، دوو مزگه‌وت، بنكەى ته‌ندروستى.
بۆنى پيشه‌سازى نه‌فت مه‌ترسيداره، ئه‌وه‌ش وايكردووه، كه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گرنگى به‌و لايه‌نه بدات، بنه‌كه‌ى ته‌ندروستى دكتۆرى پسپۆڕى تايبه‌ت و يارده‌رى پزيشك و ده‌رمانخانه به بێ به‌رامبه‌ر بێت، بۆ حاڵه‌ته مه‌ترسيداره‌كان نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره هه‌يه له پارێزگاكانى سوريا، له كۆنه‌وه سينه‌ما له سوريا هه‌بوو، چه‌ندين كۆشكى بچوكى لێ بوو له ناوه و ده‌ره‌وه‌ى بۆ فرۆشتنى پێداويستى، نووسينگه‌ى ره‌وانه‌كردن و گه‌شتكردنى لێ بوو.
چوار بنکەى ئاسايش/ سه‌ربازى ــ سياسى ــ ده‌وڵه‌ت ــ ئاسمانى/ گه‌لى كورد تاڵاوى زۆرى كێشا به‌هۆى ناوبانگى خراپى ئه‌و مه‌فره‌زانه، دواى ئازادكردنى ئه‌و بنكانه، بوون به بنكه‌ى تايبه‌ت به ئاسايشى رومێلان كۆلێژى مه‌شق و ده‌زگاى فكرى و رۆشنبيرى ــ رومێلان چوار كه‌شتى بارهه‌ڵگر هه‌يه بۆ گواستنه‌وه‌ى كرێكاران.
له گرنگترين سلبياته‌كانى بيره نه‌فته‌كانى رومێلان:
1ــ نه‌بوونى سود بۆ گه‌لى كورد له رێژه‌ى فه‌رمانبه‌رى، به‌وه‌ش بێبه‌ش بووينه له سودى ئابوورى.
2ــ به‌هۆكارى ئه‌منى، كورد بێبه‌ش بووه له سوودى زانستى و ئه‌زمون له بوارى پيشه‌سازى نه‌فت و غاز.
3ــ گۆڕينى ديمۆگرافيایى ناوچه كورديیه‌كان به نيشته‌جێكردنى كرێكار و ئه‌ندازيارانى هونه‌رى و نيشته‌جێكردنى خێزانه‌كانيان، روميلان وه‌ك وڵاتێكى كه‌نداوى لێهاتووه، پێشبڕكێيانه بۆ گه‌يشتن به رومێلان له‌به‌ر ئامانجه ئابوریيه‌كانيان.
4ــ داگيركردنى رووبه‌رێكى زۆرى زه‌وى كورد، كه تاكه سه‌رچاوه‌ى بژێويان بوو، به‌هۆى هه‌ڵكه‌ندنى بيرێك و هێڵى گواستنه‌وه‌ى دوو كيلۆمه‌ترچوارگۆشه زه‌وى داگيركردووه، به‌بێ قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زيانه‌كانى خاوه‌ن زه‌وى، كه مافى به‌شداريان هه‌يه له به‌رهه‌مى ئه‌و بيره‌ى كه‌وتۆته ناو زه‌ويه‌كه‌ى.
5ــ له لايه‌نى ته‌ندروستى كاريگه‌رى نێگه‌تيڤ و گه‌وره‌ى ده‌بێت، له سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ، گرى وێستگه‌كانى كه به‌رده‌وام و ناكۆژێته‌وه ده‌بێته هۆى مردنى له‌سه‌ره‌خۆى دانيشتوانى ناوچه‌كه، هه‌موو ئه‌و بيره هه‌ڵكه‌ندراوانه‌ى سه‌ريان دانه‌پۆشراوه، غازى سروشتى لێ ده‌رده‌چێت كه پێهاته‌كه‌ى بريتيه، له ميليسان ــ ئسيان ـ برۆبان ــ بيۆتان ــ ئيسلين ــ كه له هه‌مووان زياتر ده‌بێته هۆى بيسبوونى ژينگه، هه‌روه‌ك غازى خنكێنه‌رى وه‌ك كريتيد هيدرۆجين h2s ئۆسيد كه‌ربون كريبت و ايترۆجين كانزاى بكوژى وه‌ك جيوه و زه‌رنيخ و فانديۆمى تێدايه.
هه‌موو ئه‌وانه چه‌ندين نه‌خۆشى مه‌ترسيدار تووشى مرۆڤ ده‌كه‌ن، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌يشتنى ئۆكسجين به جسم كاريگه‌رى له سه‌ر ئامێرى هه‌ناسه‌دان و په‌رده‌ى چاو و كاريگه‌رى ته‌ندرستى نه‌هێشتنى بۆن كردن، ژه‌هراوى بوونى ريخۆڵه و نه‌خۆشى ره‌بۆ و زۆر نه‌خۆشى تر.
6 ــ پيسبوونى ژينگه: زۆربه‌ى رۆژه‌كان كه‌ش و هه‌وا دووكه‌ڵاويه به ته‌واوى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌رچوونى دوڵه‌كه له بيره نه‌فته‌كانى ناوچه‌ى رومێلان، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى به‌هۆى پێکدادانى هێزه ته‌كفيريیه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى يه‌په‌گه له‌و ماوه‌ى دوايى ده‌ست له پێناو به‌سه‌رداگرتنى له لايه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان بيره نه‌فته‌كان له كاركردن راوه‌ستا. ئه‌وه‌ش بووه هۆى راوه‌ستانى ماتۆره‌كانى نه‌فت، كه بۆ گواستنه‌وه‌يان به‌كار ده‌هات، له پێناو دابينكردنى پێويستيیه‌كانى نه‌فت، چه‌ند پاڵاوگه‌يه‌كى بچوكى ده‌ستى داندراوه، ده‌بێته هۆى سوتاندنى زياترى نه‌فت، به‌هۆى به‌كارهێنانى ئه‌و شێوازه كۆنه‌ى، كه به بێ پابه‌ندبوونه به بنه‌ماكانى ئه‌و پيشه‌يه، له‌كاتى كاركردنيان ئاسمان يه‌كپارچه ده‌بێته دووكه‌ڵ و ناوچه‌كه تاريك ده‌دات.
7ـــ كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان، كه سامانێكى ئاژه‌ڵيه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى شوێنه‌وارى نه‌فت و غاز و له‌به‌ر بۆنى ناخۆش و ژه‌هرى كوشنده له ناوچه‌كه كۆچ ده‌كه‌ن.
8 ــ بێبه‌شبوونى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له پێداويستى دژه‌گازه‌كان له كاتى ژه‌هراوى بوون، كه پێويسته خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌يه، خواردنى وه‌ك هێلكه و شير و هه‌ندێك خواردنى تريان بدرێتێ، كه ده‌بێته هۆى به هێزبوونى جه‌سته بۆ پارێزگارى كردن له‌و ژهه‌رانه.
9ــ پيسبوونى ئاوى زۆرێك له ناوچه‌كان، به‌هۆى رژانى نه‌فت و غازى بيره‌كان بۆ ناو ئاوه‌كان، هه‌ندێك جار تێكه‌ڵيانه به ئاوى ژێر زه‌وى.
رومێلان و شۆڕشى سوريا:
حكومه‌تى سوريا له ناوچه‌كانى رومێلان كشايه‌وه، به‌هۆى ئه‌گه‌رى بوونى پێكدادانى توند له نێوان هه‌ردوولا، ئازادكردنى ناوچه كوردیيه‌كان له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانى نزيك ئه‌و شوێنه بوو، چه‌كداره كورديیه‌كان رێيان له‌و گروپانه گرت، ستراتيژيه‌تى سه‌ربازى لايه‌نى كوردى، ته‌ركيزكردن بوو له‌سه‌ر ئازادكردنى ناوچه كورديیه‌كان به ئاشتيانه له پاشماوه‌كانى ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ى رێگربن له هاتنى هێزه‌كانى سوپاى ئازاد ئه‌وانه‌ى تر.
له به‌ره به‌يانى رۆژى 2-3-2013 هێزه‌گانى يه‌په‌گه له سه‌رداواى پارتى ديموكراتى پێشكه‌وتنى كوردى له سوريا، چوونه رومێلان.
به‌ر له چوونه ناو رومێلان، ئه‌وان له ده‌وره‌ى رومێلان بوون، دواى دوو رۆژ له گه‌مارۆدانى هێزه ئه‌منى و نهينیيه‌كان، كه پارێزگاريان له رومێلان ده‌كرد، داواى چوونه ده‌ره‌وه‌يان كرد به بێ پێكدادان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌شێوه‌يه‌ك، له دواى نيوه‌ڕۆى 4-3-2013 به ته‌واوى ئه‌و شاره‌يان به‌جێهێشت، دواتريش هێزه كوردیيه‌كان به‌ياننامه‌يه‌كيان ده‌كرد، كه پێويسته فه‌رمانبه‌رانى كار له شوێنى خۆيان بمێننه‌وه، به‌م جۆره رومێلان به ته‌واوى ئازادبوو، له‌وكاته خه‌ڵكى شاره‌كه و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌ر به ته‌واوى هاتنه سه‌رجاده و خۆشيان ده‌ڕبرى به بۆنه‌ى ئه‌م ئازادبوونه‌وه، به‌م جۆره رێكه‌وتنێك له نێوان لايه‌نى كوردى و خه‌ڵكه‌كه مۆركرا، كه هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون پێيه‌وه ده‌كه‌نه‌وه،
دواتريش يه‌په‌گه راگه‌ياندووه، كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر، شاره‌كه به‌ڕێوده‌به‌ن و تواناى گه‌ڕان و دۆزينه‌وه و ره‌وانه‌كردنى نه‌فتيان هه‌يه، به‌ڵام توركيا به‌رده‌وام مه‌ترسيه‌كى هه‌يه، به‌گوێره‌ى تيۆره كۆنه‌كه‌ى، كه هه‌ركات له رۆژهه‌ڵاتى سوريا نه‌فت كه‌وته ده‌ست كورد، ئه‌وه ئيداره‌ى خۆجێى دروست ده‌كه‌ن.
توركياش تموحى خۆى هه‌يه له‌و ناوچه‌يه، ده‌يه‌وێت له رێگاى گروپه توندڕه‌وه‌كان، سه‌نگه‌رى تر له‌گه‌ڵ كورد بكاته‌وه، هه‌ر وه‌ك له ناوچه‌كانى ره‌ست لعه‌ين، روميلان و ته‌ل كۆچه‌ر، چه‌ندين شه‌ڕ روويدا، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌و ناوچه‌يه نه‌كه‌وته ژێر ده‌ستيان.
المصادر:
– بعض سكان كركي لكي ورميلان الاصليين
– مجلة “ذا ناشيونال إنترست he National Interest الأمريكية للشؤون الخارجية
– تمر مصطفى باشا/ جمعية الاقتصاديين الكورد- سوريا
– عرض: طارق را‌شد عليان باحث علوم سياسيةصحفي سوري كردي يعيش في الولايات المتحدة
– مدير حقول “الحسكة” في لقا‌ء مع موقع esyria سابقا”
– مدير الحقول سابقا”
– مراد علي -حقول رميلان.. ورقة تفاوضية بيد الكرد السوريين
– موقع eHasakeh
– -مجلات اقتصادية – مواقع انترنت