کەرکوک لە بارەی گشتپرسییەوە بڕیاریدا

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە سنووری پارێزگاکە بکرێت.

زیاتر لە 2.5 ملیۆن كەس لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان، مافی بەشداریكردنیان لە گشتپرسیدا هەیە، بڕیاریشە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی 11 هەزار سندووق بۆ دەنگدان لەو ناوچانە دابنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 29-8-2017، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە. لەسەر پێشنیازی 23 ئەندامی ئەنجومەنەکەش، کە داوایان کردبوو گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە پارێزگاکە بکرێت، ئەو پرسە تاوتوێکرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بە دەنگی 24 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بڕیاردرا گشتپرسی لە کەرکووک ئەنجام بدرێت و داوا لە لیژنەی باڵای ریفراندۆم بکرێت لە کەرکوک ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە بکات

لە کۆبوونەوەکەدا تەنیا دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگیان نەداوە، ئەوانیش ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەن، کە پێشتر ئەندامی فراکسیۆنی گردبوونی کۆماری عەرەبی بوو، لەگەڵ ئەندامێکی بەرەی تورکمانی. 

ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە فراکسیۆنەکایی بەرەی تورکمانی و گردبوونی عەرەبی، کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کردبوو. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 41 ئەندام پێكهاتووە و 26 ئەندام لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون، کە دەکاتە 67%ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com