لە میحوەری خورماتوو پێشمەرگەیەک شەهید بوو

0

نوچەنێت

فەرماندەی میحوەری خورماتووی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە سنووری میحوەری سێی، داعش هێرشی کردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا هێرشەكەی داعش تێكشكێندرا. دەشڵێت “دوای بەرگرییەكی باش شەهیدێک و بریندارێکمان داوە”.

چەند مانگێکە چەکدارانی داعش لە سنووری زەرگەی رۆژئاوای خورماتوو کە دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیای حەمرین و بەمدواییانە داعش “ویلایەتی جەبەل”ی لێ راگەیاند، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە.بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامانجێکی داعش لەو هێرشانە ئەوەیە هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی لەو سنوورە سەرقاڵ بکەن، تاوەکو ئەو چەکدارانەی لە موسڵ و تەلەعفەر شکستیان هێناوە، بە رێگای زەرگە ئاودیویان بکەن بۆ حەمرین و لەوێشەوە بیاننێرنە سنووری دیالە. 

عەبدوڵڵا بۆر، فەرماندەی میحوەری خورماتووی پێشمەرگە بە (رووداو)ی راگەیاند: کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 29-8-2017، چەكدارانی داعش لە گوندی زەرگە، پەلاماری دوو سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەیان دا‌، دوای بەرگرییەكی باشی پێشمەرگەش هێرشەكەی داعش تێكشكێندرا.

ئەو فەرماندەیە دەڵێت، بەهۆی بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگە قوربانییان هەبووە، پێشمەرگەیەك بەناوی “سامان هەركی” شەهید بووە و پێشمەرگەیەكی دیكەش بریندار بووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com