
کوردستان بووە پاڵەوانی هەرێمەکان و سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەکات
نوچەنێت
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی کوردستان لەیاری کۆتاییدا لەبەرانبەر قوبرسی تورکی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و جامی پاڵەوانێتیەکە بەرز بکاتەوە، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییان لێدەکات و پشتیوانی بۆ هەڵبژاردەکەو هەموو چالاکییە وەرزشییەکان رادەگەیەنێت.
دوێنێ ئێواره 9 – 6 لەیاریگای شه‌هید فەرەنسۆ هەریری لەهەولێر، یاریی كۆتای جامی هەرێمەکان”ڤیڤا” بەڕێوەچوو، هەڵبژارەدی کوردستان دوای پیشاندانی ئاستێكی به‌رز، توانی به دوو گۆل به‌رانبه‌ر به گۆڵێك له‌هه‌ڵبژارده‌ی قوبرسی توركی بباته‌وە، بەم سەرکەوتنەش هەڵبژاردەی کوردستان بووە پاڵەوانی جامی هەرێمەکان و جامی پاڵەوانێتییەکەی بەرزکردەوە، بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی کوردستانەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند.
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی
جامی ڤیڤا پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه ساڵانه ئه‌نجامده‌رێت‌و له‌دوو پاڵه‌وانیه‌تی پێشوودا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه، دوشه‌ممه‌ی پێشووش یه‌كه‌مین یاری خوله‌كه ئه‌نجامدراو ئه‌م ئێواره‌یه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی كوردستان پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه كۆتایی هات.
به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى تيمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان و بردنه‌وه‌ى جامى جيهانيى ڤيڤا، پڕ به دڵ ده‌ستخۆشى و پيرۆزباييه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى يه‌كه يه‌كه‌ى ياريزانان، ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانى تيمى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى كوردستانيان ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
به‌و سه‌ركه‌وتن و ئاسته به‌رزه‌ى كه تيمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان له يارييه‌كه‌دا نيشانى دا و به بردنه‌وه‌ى جامى جيهانيى ڤيڤا و به‌ده‌ستهێنانى نازناوى پاڵه‌وانيه‌تيى جيهانيى تۆپى پێى هه‌رێمه‌كان، تيمه‌كه‌مان خزمه‌تێكى مه‌زنى به هه‌رێمى كوردستان و كوردستانيان كرد و سه‌ركه‌وتن و شانازييه‌كى مێژوويى بۆ خۆى و بۆ كوردستان تۆمار كرد.
ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ وه‌ك هه‌ميشه ئه‌وپه‌ڕى پشتگيرى و پشتيوانيى خۆمان بۆ تيمى تۆپى پێى كوردستان و هه‌موو چالاكييه وه‌رزشييه‌كانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و به دڵسۆزى و هه‌وڵ و ماندووبوونى وه‌رزشوانه‌كانمان، له سه‌ركه‌وتنى زياترى تيمه‌كانمان له هه‌موو بوار و ئاسته‌كانى تر‌ى وه‌رزشيدا دڵنياين.
دووباره سڵاو و ڕێز و پيرۆزبايى بۆ تيمى تۆپى پێى هه‌رێمى كوردستان و چاومان له سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌تره.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان