نوچه‌نێت – موجه‌ز عێراق
عه‌واتف نیعمه، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق، داوای ده‌ركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كرد، كه پشتیوانی له گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی دراون به پارتی دیموكراتی كوردستان، لێیان وه‌ربگیرێته‌وه و 17%ی بودجه‌شیان پێنه‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتی، كاتێك كورد ده‌نگیان به ده‌ستوری عێراقدا، كه‌واته ده‌نگیان به مانه‌وه داوه له‌ناو عێراقی فیدرالدا، بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ریان بكات، به تایبه‌تی لایه‌نگرانی بارزانی، كه دانیان به بڕیاری دادگای فیدرالیشدا نه‌نا، كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركوك به نایاسایی دانابوو.