ئێران و تورکیا لە دژی گشتپرسی یەکگرتوون

0

نوچەنێت-حوڕییەت

لە لێکدانەوەی هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر بە پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، پێدەجێ هەماهەنگی و سازانێکی تەواو لە سیاسەتەکانی ئێران و تورکیا هەمبەر بەم پرسە و خودی عێراق لەئارادا بێت.

دەوڵەت باغچەڵی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا، ئەم دواییانە لە پەیوەندی لە گەڵ هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، رەخنەی توندی لە بەرپرسانی هەرێمەکە گرت و گوتی، ئەم ریفراندۆمە دەتوانێ ببێتە دەستمایەی روودانی شەڕ.

هەندێک لە شارەزایان ئەم هەڵوێست و بەیانەی باغچەڵی، بە سیاسەتی گشتی تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەنقەرە لێکدەدەنەوە. پێدەچێت لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە دژی ریفراندۆم، دوای ئەم بەیانەی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی هاتبێ.

رۆژنامەی حوڕییەت لەم بارەیەوە دەنووسێت “ئەنقەرە هەمیشەی هەوڵی داوە هەرێمی کوردستان و سەرۆکەکەی، واتە مەسعود بارزانی، بە رێگەی دیپلۆماسی بە قەناعەت بگەیەنێ، بەڵام سیاسەت و هەڵوێستی بارزانی لە جێی خۆیەتی و تورکیاش تیایدا سەرکەوتوو نەبووە. یەکەمین نیشانەکانی گۆڕینی سیاسەتی تورکیا، لە دژی یەکێتی نیشتمانی خۆی نواند. پارتێک، کە سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانییە و وەک دووەمین هێزی سیاسی هەرێم هەژمار دەکرێت. ئەوە بوو، کە بەهروز گەڵالی، نوێنەری ئەم پارتە لە ئەنقەرە دەرکرا. گەڵاڵی نەیتوانی سەرسووڕمانی خۆی لەم بڕیارەی تورکیا بشارێتەوە، هەر بۆیە گوتوویەتی، 17 ساڵە نیشتەجێی تورکیام، ئێمە کۆمەڵێک قەیرانمان ئەزموون و تێپەڕاندووە، هەموو جارێکێش بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر دەبوو، بەڵام تورکەکان ئەم جارە زۆر بە توندی جووڵانەوە و هەڵوێستیان وەرگرت.

لە راپۆرتەکەی حوڕییەت، ئاماژە بە لێدوانەکانی دبلۆماتکارێکی ئێرانی دراوە و دەنووسێت “تورکیا و ئێران، رێگە بە بەڕێووەچوونی ئەم ریفراندۆمە نادەن، ئەم ریفراندۆمە زیانێکی گەورە بە ئێمە دەگەیەنێت”.

بە پێی راپۆرتەکەی حوڕییەت، چەند رۆژ دوای ئەم رووداوانە، سوپاسالاری ئێران سەردانی تورکیای کرد. لە میانەی سەردانەکەی لە ئەنقەرە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا کۆبووەوە و میدیاکانی تورکیاش باسیان لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازی دوو وڵات لە دژی پەکەکە دەکرد.

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتوویەتی: ریفراندۆمەکەی بارزانی، بەشێکە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا. ئێـمە شوێن پێی ئەمریکامان لە سیاسەتە جودایی خوازانەکانی بارزانی لە ناوچەکە هەڵگرتووە و لە دژی دەوەستینەوە.

حورییەت لە درێژەی راپۆرتەکەی دەنووسێت، ئەگەر تەماشای ئەم وێنەیە بکەن، بە ئەگەری زۆر هەماهەنگییەکی تەواو لە نێووان سیاسەتەکانی ئێران و تورکیا لە عێراق دەبیندرێ. دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا، کە یەکێک لە بەهێزترین دژبەرەکانی ئەم ریفراندۆمەیە، هاوپەیمانی ئێرانە. سەرباری ئەمەش، هەمووان دەزانن، کە دەوڵەتی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری تەلەعفەری بە ئەنجام گەیاندووە، کە بە شاڕێکی تورکمانی دەناسرێتەوە. هاوکات یەکێک لە گرنگترین فاکتۆرەکانی ئەم ئۆپەرایسۆنە، بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبییە. ئەمە لە کاتێکدایە، کە تەنها هێڵی سووری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی تەلەعفەر، بەشداری نەکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە.

رۆژنامەکە لە کۆتاییدا، لە زاری دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی گواستوویەتیەوە “تەنها شەتێک، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە راست ناگەڕێ، ئەوەیە، کە بڵێین دوژمنی دوژمنەکەم، دۆستی منە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com