تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چەکدارانەی داعش، كه له ته‌لعه‌فه‌ر مابوونه‌وه به‌بێ شه‌ڕ پاشه‌كشه‌یان كردووه. ده‌شڵێت “ره‌نگه رێگا بۆ هه‌ڵهاتنیان كرابێته‌وه”.
پاش كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی ته‌لعه‌فه‌ر و ده‌ورووبه‌ری، شاره‌كه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆته جێگای پرسیار، پێشتر راگه‌یه‌ندراوبوو نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش له ته‌لعه‌فه‌ر ماون، به‌ڵام له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا ئه‌و رێژه زۆره‌ی چه‌كداری داعش له شاره‌كه نه‌بوون، به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه خۆیان ده‌ربازكردووه، پێش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی، سه‌باره‌ت به خێرا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر و ده‌ورووبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: ئێستا سه‌نته‌ری ته‌لعه‌فه‌ر و به‌شی زۆری ناحیه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه به ته‌واوی كۆنتڕڵكراوه‌ته‌وه، داعش بڕیاری پاشه‌كشه‌ی چه‌كداره‌كانی داوه له ته‌لعه‌فه‌ر و كشاونه‌ته‌وه و شه‌ڕیكی ئه‌وتۆ رووی نه‌داوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێژه‌یه‌كی زۆری چه‌كداری داعش له ته‌لعه‌فه‌ر بوون، به‌ڵام دیاره داعش، كه بڕیاری پاشه‌كشه‌ی داوه له ته‌لعه‌فه‌ر، رێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵهاتن، ئه‌گینا شاره‌كه له هه‌موو لاوه ئابڵوقه درابوو.
سه‌باره‌ت به رۆلی پێشمه‌رگه له گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا مه‌موزینی ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ به‌شداری له شه‌ری ته‌لعه‌فه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیه‌وه چاودێری جموجۆڵی چه‌كدارانی داعشی كردووه و چه‌ند هه‌وڵێكی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعشی پوچه‌ڵكرده‌وه‌ته‌وه و تێكی شكاندون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی هاوڵاتیه كورده ئێزیدیه‌كان، كه پێشبینی ده‌كرا ژماره‌یه‌كی زۆریان له ته‌لعه‌فه‌ر بن ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، ئه‌وه‌ی تا ئیستا هه‌یه ته‌نها دوو ئافره‌تی كوردی ئێزدی رزگاركراون، به‌ڵام هێشتا شاره‌كه به ته‌واوی كێوماڵ نه‌كراوه تا ریژه‌ی كۆتاییان بلاوبكرێته‌وه.