نوچەنێت
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی میتی تورکیا پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت “ده‌بێت یه‌كێتی چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات، هاوكات ده‌ستخۆشی له په‌كه‌كه بكات، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای پووچه‌ڵكردووەته‌وه و رێگای نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت”.
لەسەر کێشەی رفاندنی دوو ئەندامی سەر بە دەزگای میتی تورکیا لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ەوە، تورکیا رۆژی 24-8-2017 نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە ئەنقەر داخست و بەهرۆز گەڵاڵی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
رۆژێک دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند “هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته، سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌وڵه‌تی توركیایه له ناوچه‌ی سلێمانی، ده‌وڵه‌تی توركیاش یه‌كێتی به به‌رپرسیاری ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه ده‌زانێت”.
دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ میدیاکانی نزیک لە کەجەکە، دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی میت-ی تورکیا پشتڕاستدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “دەبێت تورکیا مەمنوون بێت کە دەستگیرکراوەکانی میت-مان لە میدیاکانەوە “بڵاونەکردوونەتەوە، ئێستاش دەتوانین بڵاوی بکەینەوە.
لەبارەی یەکێتی دیار غەریب گوتی “ده‌بێت یه‌كێتی چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات، چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا كاری ناقانوونی ده‌كات، هاوكات ده‌ستخۆشی له په‌كه‌كه‌ش بكات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای پووچه‌ڵكردووەته‌وه و رێگەی نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت، هه‌روه‌ها داوا له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات هه‌رچی دیپلۆماتی توركیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێته‌وه بۆ توركیا و كاری سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركییه‌كان بووه‌ستێنێت، دەبوایە یه‌كێتی خۆی نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی بانگ بكردایه”.
دیار غەریب سەبارەت بە هەڵوێست و کاردانەوەی یەکێتی دەڵێت، ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌م تاقیكردنه‌وه‌یەدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربچێت، ئه‌وا ده‌توانێت سه‌روه‌ری خۆی و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت و ببێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته سنووردانان بۆ به‌زاندنی سنووری باشووری كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا خه‌ڵكی باشووری كوردستان و گه‌لی كوردستان به‌گشتی ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن و پشتیوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات و به‌پێچه‌وانه‌وه فشار بخاته سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه به‌ربدات”. دەشڵێت “ئه‌گه‌ر تورک له‌م فشاره‌دا سه‌ربكه‌وێت، راناوه‌ستێت، تاوەکو به‌ته‌واوی یه‌كێتی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات”.
