نوچەنێت
فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆك رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو داعش لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە لە (عەیازیە) هێرشی كردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە ئەنجامی تێکشکاندنی هێرشەکەدا 5 چەکداریان کوژران و 12 ی دیکەیان بەدیلگیران.
كامیل هەركی، فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆك بە (رووداو) راگەیاند، شەوی رابردوو 27-8-2017، داعش لە سنووری شارۆچكە (ناحیە)ی عەیازیە هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەكەی دایەوە و تێکیشکاند.
كامیل هەركی، لەو هێرشەدا 12 چەكداری داعش لەلایەن پێشمەرگەوە بەدیلگیراون و 4 چەكداریش کوژراون، یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو و گوتی، هەر شەوی رابردوو كچێكی ئێزدی، كە لەدەستی داعش بووە، خۆی گەیاندووەتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و توانراوە رزگاربكرێت.