یەکگرتوو: پێویستە پەرلەمان بە کۆدەنگی هەموو لایەنەکان کارابکرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، تائێستا لەگەڵ ئەوەداین پەرلەمان بە کۆدەنگی و بەشداری هەموو لایەنەکان کارابکرێتەوە و دەشڵێت “هەر ئەگەرێکیش بێتە پێشەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەرمان، قسە و بڕیای خۆمان دەبێت”.

داواکەی یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، هەڵوێستی پارتی گۆڕی و مەرجەکانی لابرد، بەڵام هەنگاوی دووەم لای گۆڕانە و یەکێتی چاوەڕێی وەڵام دەکات. دەرفەتی یەکلاکەرەوەش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەش دەبێت. ئەمەش لەکاتێکدایە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، تاوەکو داواکارییەکانی، کە پێنج خاڵن و داویەتی بە پارتی، جێبەجێ نەکرێن فراکسیۆنەکەیان ناگەڕێتەوە پەرلەمان، بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کورستان 10 کورسییەکەی یەکگرتووی ئیسلامیش چاوی لەسەرە، بەڵام ‌هێشتا یەکگرتوو بە هیوای بەشداری هەموو حزبەکانە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهزاد دەروێش ئەحمەد، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکگرتوو، لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: تائێستا یەکگرتوو لەگەڵ ئەوەدایە پەرلەمان بە کۆدەنگی و بەشداری هەموو لایەنەکان کارابکرێتەوە، بۆئەوەی کۆدەنگی لەسەر پرسە نیشتمانیەکانش دروستبکرێت، لەئەگەری هەر پێشهاتێکیش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەرمان، قسە و بڕیای خۆمان دەبێت.

بەهزاد دەروێش گوتیشی “لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان هەلی نیشتمانی لەبەردەستدایە، ئەگەر پەرلەمان بەبێ کۆدەنگی کارانەکرێتەوە، ئەو کاتە ناتوانرێت کۆدەنگی لەسەر پرسە نیشتمانیەکانش درووستبکرێت”.   

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکگرتوو، وەك ئاماژەی بۆکرد، ئەو کێشەی ماوەی دووساڵە بەردەوامە پەیوەندی بە پارتی و گۆڕانەوە هەیە و دەڵێت “دەبوایە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییەکان، هەردوولا مامەڵەیان زیاتر نەرم بوایە لەگەڵ یەکتر، بەتایبەت لەم کاتەی ئێستادا، کە پرسێکی نیشتمانی، وەك پرۆسەی گشتپرسیمان لەپێشە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com