کۆمسیۆن دوا وادە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاری دەکات

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان ‌و راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە 28-8-2017ـی وەك دوا وادە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاری كرد.

کۆمیسیۆن لە رۆژی 20-8-2017 لەڕێگەی فەرمانگەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەرانی راگەیاند.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان ‌و راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند، رۆژی دووشەممە 28-8-2017 دوا وادەیە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان ‌و راگەیاندنی كۆمیسیۆن ئاشکرای کرد، تاوەكو ئێستا 56 هەزار‌ و 113 كەس سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان كردووە.

 شۆڕش حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، لەرۆژی 1-9-2017 بۆ ماوەی حەوت رۆژ لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی كۆمیسیۆن لینكێك دەكرێتەوە بۆ خۆتۆماركردنی كوردانی دەرەوە ‌و گوتیشی “كوردانی دەرەوەی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینەكەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن ‌و لە رۆژی دەنگدانیش هەر بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەنگ دەدەن”.

هەروەها لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئارام برادۆستی، بەرپرسی فەرمانگەی گشتی کۆمیسیۆن لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند “ئەو ماوەیە ماوەیەکی کەمبووە و دەنگدەرێکی زۆر روو لە ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکەن، بۆیە کۆمیسیۆن بڕیاریدا ماوەی سەردانیکردنی دەنگدەران بۆ ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوون و راستی و دروستی ناوەکانیان، بۆ یەک رۆژ درێژ بکاتەوە”.

بەرپرسی فەرمانگەی گشتی کۆمسیۆن لە پارێزگای هەولێر دەشڵێت، دەنگدەران لە کاژێر 8:00ی بەیانییەوە دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com