
مالیکی بەهاوکاری تاڵەبانی سەرکەوت: سوپاسی تاڵەبانی دەکەم، کێشەکانی عێراق تێپەڕین
نوچەنێت
نوری مالیکی سەرۆک کۆماری عێراق لەبەیاننامەیەکدا سەرکەوتنی خۆی راگەیاند و سوپاسی تاڵەبانی و کردو رۆڵی سەرۆک کۆماری بەرز نرخاند.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، داوای سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیکی نیسابی قانونی تەواو نەکردووە، بۆیە ئەو داوایە بەرزناکرێتەوە بۆ پەڕلەمانی عێراق.
لەبەرانبەردا نوری مالیکی سوپاسی ئەو هەڵوێستەی سەرۆک کۆمار دەکات، و لە بەیاننامەیەکدا کۆتایی کێشەکانی عێراقی راگەیاند و ئاماژەی کرد، کە ئەو کێشانەی لە چەند هەفتەی رابردوو رووبەڕووی عێراق بونەوە تێپەڕین، لەبارەی هەڵوێستی سەرۆک کۆماریشەوە، مالیکی دەڵێت” رۆڵی تاڵەبانی لە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە گرنگ بوو”، تەئکیدی لە پابەند بوون بەدەستورەوە کردەوەو داوای کرد هەموو هابەشە سیاسیەکان لە عێراق، بە گفتوگۆچارەسەری کێشەکان بکەن”