حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

0

نوچەنێت

گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند، پشووەکە لە پێنجشەممە دەستپێدەكات و تاوەکو رۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

گوتەبێژی حكومەت هیوادەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاوات و ویستەكانی گەلی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە كوردستان و ناوچەكەدا.

لە پەیامەکەیدا دزەیی پشووی جەژنی قوربانی دیاریکردووە، پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە (2017/8/31) دەستپێدەكات و تاوەکو رۆژی سێشەممە (2017/9/5) بەردەوامدەبێت، رۆژی چوارشەممەش (2017/9/6) دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com