نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، رۆژی شه‌ممه 26-8-2017، پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند، به‌ڵام “فه‌رزی سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع”ی له ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رتكرده‌وه و گوتی، نابێت گشتپرسی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدرێت.
خه‌زعه‌لی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی به فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق، گوتی “له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌م، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستور و یاسا، نه‌ك به سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع”.
هه‌روه‌ها دەڵێت “گرنگترین شت له بابه‌تی جیابوونه‌وه و جیانه‌بوونه‌وه، ناوچه جێناكۆكه‌كانن، كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی كورد ده‌یانه‌وێت به سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع بیانخه‌نه سه‌ر كوردستان”.